پۆلیس بكوژی گەنجەكەی هەولێری گرت

:: PM:07:08:13/09/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد كە بكوژی گەنجەكەی شاری هەولێر گیرا كە دوێنی شەو لەشەقامی 100 مەتری هەولێر كوژرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕای گەیاند، دوای ئەوەی دوێنی شەو پۆلیس ئاگادار كرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە شەقامی 100مەتری نزیك شارەدێی عینكاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە هاووڵاتییەك بەناوی (سالار سدیق)، تەمەن 34 ساڵ كە پیشە كارمەندی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی بووە لەلایەن تۆمەتبارێكەوە كوژراوە و  تۆمەتبارەكەیش لە شوێنی ڕووداو هەڵهاتووە.

روونیش كراوەتەوە كە پۆلیس دۆسیەی بۆئەم ڕووداوە كردەوە و دەست بەلێكۆڵینەوە كرا، دوای ماوەیەكی كەم لە ڕووداوەكە توانرا بكەری سەرەكی تاوانەكە لەشارۆكەی كۆیە بگیرێ و تۆمەتبار دوای گرتنی ددانی بە تاوانەكەی ناوە كە بەهەڵە هەڵساوە بە ئەنجامدانی  كوشتنی ئەو گەنجە.

وەك پۆلیس ئاماژەی بۆ كردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەر كرا، بڕیاریدا بە بەندكردنی تۆمەتبار بە پێی مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم