دوای ماوه‌یه‌ك له ڕاوه‌ستان، ناوه‌ندی شانۆیی "تاڤ" بڕیاریداوه له ماوه‌یه‌كی نزیك به نوێترین كاری هونه‌ری بگه‌ڕێته‌وه ناو هونه‌ری شانۆ و شانۆیی به‌رده‌رگای جه‌هه‌نم نمایش بكات.
ناوه‌ندی شانۆی "تاڤ" و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ـ به‌شی شانۆ، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له سلێمانی شانۆگه‌ری "به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م" نمایش ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د مسته‌فا ده‌رهێنه‌ری شانۆیی "به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئێسته سه‌رقاڵی ڕاهێنانین، كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان و گێڕانه‌وه‌ی تراژیدیای په‌رتبوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، شانۆییه‌كه باسی كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات، هه‌وڵده‌دات له ناو چوارچێوه‌یه‌كی به‌رزی شانۆیی و ستاتیكیدا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بینه‌ره‌كانی دروست بكات.
شانۆیی "به‌رده‌رگای جه‌هه‌نه‌م" له نوسینی كاروان عه‌بدوڵا سۆفی و له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د مسته‌فایه، هه‌ریه‌ك هونه‌رمه‌ندان له "ڕزگار باهیر و زه‌ریا سامی و ساوان خالید و سۆزیار یاسین‌و میران ئازاد‌و ئالا سلێمان" بڕیاره له‌شانۆگه‌ریه‌كه‌دا ڕۆڵ بینن.