بە وێنە.. یەكێتی لە گەرمیان پۆستەری كاندیدی حزبەكانی تر لێدەكاتەوە

لە شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، وێنەی كاندێكی حزبی شیوعی بەرچەقۆ دەدرێ ، ئەوەیش لەكاتێكدایە لەسەر شوێن پێشتر ناكۆكیەك لەنێوان ئەو كاندیدە و یەكێتی رووی دابوو.

دلێر كەریم، كاندیدی حزبی شیوعی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند،  كاندیدەكانی حزبی شیوعی كوردستان وێنەكانمان بە ستوونی كارەبادا هەڵنەواسیووە، چونكە دواتر لێكردنەوەی رەنگە دوابكەوێت، بۆیە كە پۆستە و وێنەمان نزم هەڵواسیوە بە ئاسانی دەستی ناحەزان و ترسنۆكی پێ دەگات و وێنەی كاندیدەكانمان بەرچەقۆ دراون.
 
شایەتحاڵێك لە شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆكەی كەلار بۆ "وشە" ئاماژەی دا، رۆژی پێشتر ئەو كاندیدەی حزبی شیوعی لەسەر هەڵواسینی شوێنی پۆستەر لەگەڵ چەند هەوادارێَكی یەكێتی بووە بە كێشەیان و دواتر وێنەكانی ئەو كاندیدە دڕێنراون.

ئەوە لەكاتێكدایە كە یەكێتی لە سنووری گەرمیان چەندان پێشێلكاری لەچوارچێوە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دراوە و پێشتریش لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستانەوە بە بڕی سێ‌ ملیۆن دینار غەرامە كرابوون.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:07:50:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌