ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ر، له باخچه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان لقی دهۆك، نوێترین كتێب بڵاو كرایه‌وه كه دواتر سمینارێك له‌سه‌ر كێشه و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی خوێندن پێشكه‌ش كرا.
سه‌عید شه‌ریف ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان لقی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ر، له‌ناو باخچه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان له شاری دهۆك نووێترین كتێبی نووسه‌ر "عیسمه‌ت مه‌حه‌مه‌د به‌ده‌ڵ" بڵاكراوته‌وه.
زیاتر گوتی، كتێبه‌كه به ناونیشانی (حه‌زكرنا خواندنێ 99 رێ بۆ شرینكرنا خواندنێ ل به‌ر زارویان) بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له 99 رێی بۆ هاندانی منداڵان بۆ خوێندن ده‌كات و له پێش واژووكردنی ئه‌و كتێبه سمینارێك له‌سه‌ر كێشه‌كانی خوێندن و خوێندنه‌وه و ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی خوێندن بۆ نووسه‌ری كتێبه‌كه پێشكه‌ش كرا.
ئه‌و نووسه‌ره له كتێبه‌كه‌یدا هه‌موو ڕێیانهى ڕوونكردووه‌ته‌وه كه پێویسته منداڵ چۆن هاندبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى قوتابخانه و خوێندنى لا خۆشه‌ویست بێت.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری