بەگوێرەی هه‌واڵێكى
به په‌له‌ى میدیا عێراقییه‌كان هێزه ته‌ناهییه‌كان له به‌سڕه ده‌ستیان كردووه به گرتنى ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران له كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له مه‌یدانێكى ناوه‌ڕاستی شاره‌كه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه،هێزه ته‌ناهییه‌كانله مه‌یدانى "عه‌بدولكه‌ریم قاسم" نزیك دیوانی پارێزگای پێشووزیاتر له 20 كه‌سیان له چالاكوان و خۆپێشانده‌ران گرتووه به‌یانووى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه له مه‌یدانه‌كه‌دا.
گرتنى ئه‌و خۆپێشانده‌رانه له كاتێكدا بووه كه بڕیار بووه جارێكی تر خه‌ڵكی به‌سڕه خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری ساز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ته‌ناهییه‌كان هێنراوه‌ته ئه‌و شاره كه‌س ناتوانێت خۆپێشاندان بكات.
ماوه‌ی سێ مانگه له به‌سڕه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و بێكاریی ئه‌نجام ده‌درێت، تا ئێسته به‌هۆی توندوتیژی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار له ریزی خۆپێشانده‌ران هه‌یه.