هێزه ته‌ناهییه‌كان
گه‌شتیارێكى ئێرانیان گرت كه له‌گه‌ڵ خۆی ماده‌ی هۆشبه‌رى هێناوه‌ته ناو خاكی عێراق و به‌نیازى بووه ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی عێراقی بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، له ده‌روازه‌ى زڕباتییه هێزه‌كانى عێراقتوانیان گه‌شتیارێكى ئێرانى بگرن كه ویستویه‌تى ماده‌ى هۆشبه‌ر بێنێته خاكى عێراق و هاوكات ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت، ماده ھۆشبه‌ره له جۆری "تلیاك" بووه و له ڕێی ده‌روازه‌ی زرباتییه كه به گه‌شتیارێكی ئێرانی بووه گیراوه. دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه ڕێكاری یاسایی گیراوه‌ته به‌ر و تۆمه‌تباره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری نه‌ھێشتنی ماده‌ی ھۆشبه‌ر.
ده‌روازه‌ی "زرباتییه" یه‌كێكه له ده‌روازه فه‌رمییه‌كانی عێراق، ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقه‌وه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران، زیاتر هاورده‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی پارێزگای كوت له عێراق و شارۆكه‌ی مهرانى تێدا ده‌كرێ.
ئه‌م ده‌روازه‌یه له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای واسته، یه‌كێك بووه له‌و شارۆكانه‌ی له شه‌ری نێوان ئێران و عێراق زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه.