له دنیاداهه‌موو ساڵێك له ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول یادی ڕۆژی هاوڕێیه‌تی ده‌كرێته‌وه، ئه‌م ڕۆژه‌یش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیارى كراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ
هاوسه‌رگیری كردن ده‌رگای پێوه‌ندی نوێ ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بڕیاری هاوسه‌رگیری زۆر شت هه‌ن كه وازیان لێ ده‌هێنی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ی، له دوای ئه‌وه‌یش كه منداڵ دروست بوو زیاتر پێوه‌ندیه‌كان نامێنن و به هۆی گرنگی دان به منداڵ و مێرد. لێره‌دا چه‌ن هه‌نگاوێك ده‌خه‌ینه ڕوو كه دوای هاوسه‌رگیری و منداڵ بوونیش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت بمێنیته‌وه:
یه‌كه‌م/ هه‌ڵبژاردنێكی دروستی هاوڕێكانت:
هه‌ندێك هاوڕێی كۆن هه‌ن كه تێڕوانینێكی نه‌رێنیان هه‌یه بۆ ژیان له‌گه‌ڵ ھاوسه‌رگیری كردن و گۆڕانی شێوازی ژیان پێویست ناكات پێوه‌ندیت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵیان، چونكه له‌وانه‌یه ببێته ھۆی تێكدانی ژیان و ژیانی هاوسه‌رگیریت.
هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه كه تێڕوانینی ئه‌رێنیان هه‌یه بۆ ژیان و هاوكاریت ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
دووه‌م/ سنوورێك بۆ پێوه‌ندیه‌كانت دابنێ:
پێویسته ھاوڕێكانت بزانن كه ژیانت دوای ھاوسه‌رگیری كردن ده‌گۆڕێ و گرنگی پێدانه‌كانت ده‌گۆڕێ و ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌سه‌رت ده‌برد كه‌متر ده‌بێته‌وه به ھۆی به‌رپرسیارێتیه‌كانت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌بێت دڵنیایان بكه‌یت كه ئه‌وان هێشتا به‌شێكی سه‌ره‌كین كه ژیانتدا بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ست نه‌كه‌ن لێیان دوور كه‌وتویته‌وه.
سێیه‌م/ كات بۆ ھاوڕێكانت ته‌رخان بكه:
ته‌رخان كردنی كات له دوای ھاوسه‌رگیری كردن و منداڵ بوون كارێكی قورسه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نابێت ھه‌موو كاته‌كان ته‌نیا هه‌ر بۆ ماڵ و خێزان بێت، پێویسته كاتێكی كه‌مێكیش بێت بۆ پێوه‌ندی كردن به ھاوڕێكانته‌وه ته‌رخان بكه‌یت به تایبه‌ت ئێسته به ھۆی بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێوه‌ندیه‌كانی ئاسانتر كردوو.
چواره‌م/ گوێیان بۆ بگره و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه:
قسه كردن له‌گه‌ڵ ھاوڕێ چێژێكی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه به تایبه‌ت دوای ھاوسه‌رگیری كردن و منداڵ بوون، به‌ڵام دوربێت بزانی كێ ھه‌ڵده‌بژێری قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت و زۆر قوڵ نه‌بێته‌وه له باسكردنی خێزان و مێرد‌و منداڵ به تایبه‌ت ھاوڕێیه‌ك كه ھاوسه‌رگیری نه‌كردبێ ھه‌تا ئه‌ویش باسی خۆی بكات و ته‌نیا تۆ باسی ژیانی ھاوسه‌رگیریت نه‌كه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه ھاوڕێیه‌ك گوێت لێ بگرێت و تۆش كاتت ھه‌بێت بۆ گوێ گرتن لێی.
پێنجه‌م/ هاوسه‌نگی:
زۆر كه‌س ھه‌یه له دوای ھاوسه‌ر گیری كردن به‌رده‌وام ھاوڕێكه‌ی به پشت و په‌نای خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه ھاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌م پشت و په‌نایه‌تی پێش ھاوڕێكه‌ی و ھاوسه‌نگیه‌ك له پێوه‌ندی نێَوان هاوڕێ و ھاوسه‌ره‌كه‌ی ڕابگرێت.
شه‌شه‌م/ به ده‌ست هێنانی هاوڕێی نوێ:
هه‌ڵسوكه‌وتی زۆرێك له ھاوڕێكان ده‌گۆڕێت به‌رانبه‌ر به ھاوڕێكه‌ی كاتێك ھاوسه‌رگیری ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌و كه‌سانه دوور بكه‌ویته‌وه كه شایانی ھاوڕێیه‌تیت نین، ھه‌وڵ بۆ به ده‌ست ھێنانی ھاوڕێی تازه بده‌یت له‌وانه‌یه له ھاوڕێ كۆنه‌كانت باشتر و پێوه‌ندیت به‌ھێز تر بێت.