له كاتێكدا 250 هه‌زار ناو سڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونى سه‌رژمێری و هاوئاهه‌نگ نه‌بوونى دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت به‌لای كۆمسیۆن و حزبه‌كانه‌وه، هۆی سه‌ره‌كی پاكنه‌بوونه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌رانه. حزبه ناڕازییه‌كانیش وێڕای تێبینیی له‌سه‌ر تۆماره‌كه، بڕیاری به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن داوه.
تۆماری ده‌نگده‌ران یه‌كێك بوو له دیارترین داواكاری و پاساوی دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه، به‌ڵام پێداگیری پارتى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى تریشی ناچار كرد بڕیاری به‌شداری بده‌ن، ئه‌گه‌رچی ره‌خنه و تێبینیی جیاوازیان له‌سه‌ر تۆماره‌كه هه‌یه. به‌ڵام زۆر پاكتره له‌و تۆماره‌ی له 12ی ئایار لایه‌نه‌كان پێی چوونه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كێكه له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ى داوای دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ده‌كرد، به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى تۆماره‌كه پاك بكرێته‌وه له ناوی مردوو، دووباره، ئه‌وانه‌ى له سنووری ماده‌ى 140ن و ناوی كوردى ئاواره‌ى سێ پارچه‌كه‌ی تر. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له دادگا سكاڵای دژى تۆماره‌كه به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئێسته دۆسیه‌كه له دادگای ته‌میزه و هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه نه‌دراوه.
حزبه به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردن، له خاڵێكدا كۆكن كه تۆماره‌كه "پاك" نییه، به‌ڵام ئاماده‌ن به‌و تۆماره‌وه هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.له به‌رانبه‌ردا كۆمسیۆنده‌ڵێ "ئه‌وان ئاماده بوون به تۆماره‌كه‌ى كۆمسیۆنى عێراقی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه پڕبوو له ناوی دووباره و مردوو، ئێسته 250 هه‌زار ده‌نگده‌ر ناوه‌كانیان سڕاوه‌ته‌وه". له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆڕان ده‌ڵێ بڕیاری به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردن بڕیارێكی سیاسییه نه‌ك ته‌كنیكی.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ره‌خنه و تێبینییه‌كانى پێشتریان له جێی خۆیدا ماوه. یه‌كگرتووش ده‌ڵێ كۆمسیۆن نه‌یتوانیوه باوه‌ڕی پێ بهێنێت كه تۆماره‌كه پاكه.
له‌باره‌ى تۆماره‌كه‌وه‌شیروان زرار گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ،نایشارینه‌وه تۆماره‌كه گرفتی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه عه‌یبی زۆره، به‌ڵام ئێمه دروستمان نه‌كردووه و سه‌رژمێریش به‌ده‌ست ئێمه نییه".
گوته‌بێژی كۆمسیۆن روونى ده‌كاته‌وه، وه‌ك كۆمسیۆن ده‌یانه‌وێ به رای گشتى بڵێن له‌و تۆماره‌ى له به‌رده‌ست كۆمسیۆن بووه له ماوه‌ى حه‌وت مانگی رابردوودا، توانیویانه ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه‌شی نه‌كراوه هۆكاره‌كان بۆ هێزه سیاسییه‌كان روون كراونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى "ئه‌و تۆماره به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان دراوه به شێوه‌ى pdf، 250 هه‌زار ده‌نگده‌ری كه‌متره به به‌راورد به‌وانه‌ى به‌شدارییان كردووه له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاری په‌رله‌مانى عێراق كه ده‌كاته نزیكه‌ى 15 كورسیی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وان داوایان ده‌كرد به Excel پێیان بده‌ین، ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان نه‌كرد، چونكه ده‌توانرێ ده‌ستكاری بكرێت و ده‌توانن له دژى ئێمه‌ش به‌كاری بهێننه‌وه".
ئه‌وه‌شی گوت، "كاری كۆمسیۆن نییه بڕوا به حزبێكی سیاسی بهێنێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات یان نا، ره‌نگه ئه‌و حزبه ئاستى جه‌ماوه‌ری دابه‌زیبێ یان ده‌نگده‌ری كه‌میی كردبێ یان هه‌ر هۆكارێكی تر بێت، ئه‌وه پێوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه".
دووپاتیشی كرده‌وه"كۆمسیۆن به‌رپرسه به‌رانبه‌ر به په‌رله‌مان، په‌رله‌مانیش ده‌توانێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و حزبانه رازی بوون به تۆماره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌چی ئه‌وه‌ى ئێمه 250 هه‌زار ده‌نگده‌رمان سڕیوه‌ته‌وه و هه‌ردوو تۆماریش له‌به‌رده‌م حزبه‌كان هه‌یه".
له‌باره‌ى ناوی مردوو، شێروان زرار روونى كرده‌وه كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ناوی 125 هه‌زار مردووی بۆ كۆمسیۆن ره‌وانه كردووه، به‌ڵام كۆمسیۆن نه‌یتوانیوه‌ته‌واوی ئه‌و ناوانه بسڕێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ى لیستى ناوه‌كان سیانین نه‌ك چواری، كاتێك ده‌یخه‌یته ناو سیسته‌م، به‌رانبه‌ر هه‌ر ناوێكی مردوو ره‌نگه لیستێك ناوی هاوشێوه هه‌بێت، لێره‌دا ئاسان نییه به دیاریكراوی ناوی مردووه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌یت.
زیاتر گوتى "ئه‌و مردووانه‌ی فۆڕمی خۆراكیان له‌گه‌ڵدایه یان ژماره‌ى ده‌نگدانیان له‌گه‌ڵدایه، ره‌ش كراونه‌ته‌وه، كۆمسیۆنیش ناتوانێ ناوی كه‌سێك بسڕێته‌وه كه مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، چونكه دواتر ئه‌و كه‌سه مافی خۆیه‌تى سكاڵا له‌سه‌ر كۆمسیۆن تۆمار بكات".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران له دادگای ته‌میز تانه‌ی له وه‌ڵامی كۆمسیۆن داوه و ئێسته هه‌ردوولا چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن. گوته‌بێژی كۆمسیۆن ده‌ڵێ، چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن و كۆمسیۆنیش لایه‌نێكی جێبه‌جێكاره و بڕیاره‌كه‌ی دادگا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
كارزان گه‌ردی ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌ڵێ،ئه‌وه‌ى وایكردووه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیاری به‌شداریكردن بدات له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه‌یه كه گۆڕان حزبی هه‌ڵبژاردنه. جگه له‌وه، بڕیاره‌كه به دیوه سیاسییه‌كه‌یه و هێشتا له رووی ته‌كنیكییه‌وه گۆڕان هه‌مان تێبینى پێشتری هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه له دادگای ته‌میز سكاڵای له‌سه‌ر تۆماره‌كه كردووه.
كارزان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گۆڕان باوه‌ڕی به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى تێبینییه‌كان كه به به‌ڵگه و دیكۆمێنت ده‌ركه‌وتووه دوای سڕینه‌وه‌ى 250 هه‌زار ده‌نگده‌ریش، به قسه‌ى كۆمسیۆن هێشتا ناوی مردوو، ئاواره‌ی سووری و باكوری كوردستان و رۆژهه‌ڵات و سنووری ماده‌ى 140 و لابه‌لاش هه‌ن.بۆیه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی دادگای ته‌میز ده‌كه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ژووری هه‌ڵبژاردنى گۆڕان روونى ده‌كاته‌وه كه دامه‌زراوه پێوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بازرگانى و ده‌سته‌ى ئامار، وه‌ك پێویست داتا و زانیاری‌یان به كۆمسیۆن نه‌داوه بۆ سڕینه‌وه‌ى ناوی مردوو و دووباره.
لاى خۆیه‌وه قاسم گه‌ڵاڵی به‌رپرسی ده‌زگه‌ی هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتووی ئیسلامی،ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاتی خۆی ته‌واوی تێبینییه‌كانیان داوه به كۆمسیۆن له‌سه‌ر ناوی دووباره و مردوو، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌یان نه‌یتوانیوه باوه‌ڕ به یه‌كگرتووی ئیسلامی بهێنێت، بۆیه ناكرێ له‌سه‌ر تۆمارێك كه كۆمسیۆن لێی به‌رپرسه، هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كگرتووش بووه كردوویه‌تى.
گه‌ڵاڵی كه بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات،"ئه‌گه‌رچی كۆمسیۆن ده‌ڵێ 250 هه‌زار ناو سڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كگرتوو باوه‌ڕی وایه هێشتا ناوی زیاتر ماوه كه پێویسته بسڕێنه‌وه، به‌ڵام كۆمسیۆن كاری باشیان كردووه و جێى ده‌ستخۆشییه، هه‌رچه‌نده هێشتا پاك نییه له سڕینه‌ى ناوی مردوو و دووباره و ماده‌ى 140، جگه له‌مه، جیاكردنه‌وه‌ى ناوی ده‌نگده‌ری تایبه‌ت و گشتى كه هێشتا ناوی هه‌ندێك له ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له لیستى ده‌نگدانی گشتیدا ماوه".
به‌رپرسی ده‌زگه‌ی هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو ره‌تى ده‌كاته‌وه كه حزبه‌كه‌ى تۆماری ده‌نگده‌رانی كردبێته پاساو بۆ ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن، زیاتر گوتی "به‌ڵام تێبینیمان له‌سه‌ر تۆماره‌كه هه‌یه، هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت".
زیاتر گوتى "نه‌بوونى ئامارێكی وردی دانیشتووان هۆكارێكی تره له دروست نه‌بوونى تۆمارێكی پاكی ده‌نگده‌ران، هاوكات به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تیش بۆ پێدانی ناوی دووباره و مردوو به كۆمسیۆن كه لاى ئه‌وانه، هۆكارێكی تره له پاكنه‌بوونه‌وه‌ى تۆماره‌كه".
له ته‌واوی هه‌رێمى كوردستان، كۆمسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردن 218 بنكه‌ى لاوه‌كی و هه‌زار 327 بنكه و پێنج هه‌زار و 811 وێستگه‌ی بۆ ده‌نگدان داناوه. له هه‌ولێر 577 بنكه و دوو هه‌زار و 271 وێستگه، سلێمانى 536 بنكه و هه‌زار و 468 وێستگه، دهۆك 303 بنكه و هه‌زار و 343 وێستگه و هه‌ڵه‌بجه 136 بنكه و 139 وێستگه هه‌ن، كه 77 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هاوار ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگه‌ی هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتی كوردستان، باس له تێبینى حزبه‌كه‌ى ده‌كات له‌سه‌ر تۆماره‌كه به‌تایبه‌ت له سنووری گه‌رمیان و سلێمانى و ده‌ڵێ "ده‌زانین هیچ تۆمارێكی 100% پاك بوونى نییه، بۆیه باشترین به‌ڵگه و گه‌ره‌نتى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، جێبه‌جێكردنى رێنوێنییه‌كانى كۆمسیۆنه به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا كه پێویسته له‌سه‌ریان بێ هه‌بوونى به‌ڵگه یاسایییه‌كان، رێ نه‌ده‌ن خه‌ڵك ده‌نگ بدات تا ببێت به رێگر له به‌رده‌م ده‌نگدانى كوردانی رۆژئاوا یان رۆژهه‌ڵات كه مافی ده‌نگدانیان نییه".
زیاتر گوتى "وه‌ك پارتی تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌ى سلێمانى، له هه‌ڵبژاردنى رابردوودا 20% له ده‌نگده‌ری تایبه‌تی پارتى له سلێمانى نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مه‌مان به به‌ڵگه هه‌یه، بۆیه ترسمان هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره ببێته‌وه".
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له 30ى ئه‌یلوول ئه‌نجام ده‌درێت، سێ ملیۆن و 85 هه‌زار و 461 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه دوو ملیۆن و 911 هه‌زار و 313 كه‌س له ده‌نگدانی گشتی به‌شداری ده‌كه‌ن و 174 هه‌زار و 148 كه‌سیش به‌شداریله ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كات.