له به‌رانبه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان، یه‌كێتی پارێزگاری سلێمانی له گۆڕان وه‌رناگرێته‌وه
له به‌رانبه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌ڵێنیان به گۆڕان داوه پۆستی پارێزگاری سلێمانییان لێ وه‌رنه‌گرنه‌وه و گۆڕانیش به‌ڵێنی داوه ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتییان تۆمار كردووه، له دادگا بیكشێننه‌وه.
دوای مردنی هه‌ریه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هه‌بوو نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێت، به‌هۆی ساردیی پێوه‌ندییه‌كانیشیان گۆڕان ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و تۆمه‌تباركردنی یه‌كێتی به ساخته‌كاریی له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، یه‌كێتی به چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته و ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی به ته‌واوی ئاڵۆز كرد.
له سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا یه‌كێتی سه‌ردانی گۆڕانی كرد، له به‌رانبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان یه‌كێتی به‌ڵێنی به گۆڕان داوه كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی له گۆڕان وه‌رنه‌گرێته‌وه.
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه دا، یه‌كێتی ده‌یتوانی له مانگی نیسانی رابردووه‌وه پۆستی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ری نه‌گرتووه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه، ڕه‌نگه هێشتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه لای گۆڕان یه‌كێك بێت له بژارده‌كانی به‌رده‌می. به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كه دوو ساڵ به دوو ساڵ بوو، له ٣٠ی نیسانی ئه‌مساڵدا دوو ساڵه‌كه‌ی گۆڕان ته‌واو بووه و ده‌بوو بدرایه‌ته‌وه به یه‌كێتی، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ئاڵوگۆڕه نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌وه وه‌ری گرتووه، "له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ گۆڕان، یه‌كێتی به‌ڵێنی به گۆڕان داوه پۆستی پارێزگاری سلێمانی وه‌رنه‌گرنه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه ده‌چێت، له به‌رانبه‌ریشدا گۆڕان ئه‌و سكاڵایه له‌سه‌ر یه‌كێتی له دادگا بكشێنێته‌وه كه له‌سه‌ر هێرشی شه‌وی ١٢ له‌سه‌ر ١٣ی ئایار كرایه سه‌ر گرده‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، "گۆڕان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی یه‌كێتی ده‌ربڕیوه، بڕیاریشیان داوه لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌یان كه پێشتر بۆ چاودێری چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان پێك هێنرابوو، كارا بكرێته‌وه."
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا، گۆڕان ١٢ كورسی و یه‌كێتی ١١ كورسییان به‌ده‌ست هێنا. دوای حه‌وت مانگ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به دوو ساڵ ڕێككه‌وتن و دوو ساڵی یه‌كه‌م لای یه‌كێتی بوو.
ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی گۆڕان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، "ئێمه زۆر دره‌نگتر له واده‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ستبه‌كار بووین، بۆیه 30-4-2018 واده‌ی كۆتایی ئێمه نییه و ئێسته پارێزگار به واده‌ی یاسایی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی خۆمان له‌و پۆسته‌دایه".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، یه‌كێتی له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سلێمانیدا به‌دواداچوونێكی بۆ ئه‌دای هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كردووه و زۆرینه‌یان لێی ڕازی بوون، بۆیه ئێسته ترس لای یه‌كێتی دروست بووه كه له هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌و هۆیه‌وه ده‌نگی گۆڕان زیاد بكات.
ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو كۆتایی پێ دێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیان بۆ نه‌كرێت، ده‌كه‌ونه بۆشایی یاسایییه‌وه.
ژاژڵه‌یی گوتی، "ئه‌و زانیارییانه ڕاست نین، چونكه گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی به ماوه‌ی خۆی لایه‌تی و مه‌كره‌مه نییه له به‌رانبه‌ر شتێك‌دا له یه‌كێتی وه‌ربگرێت."
وشه/ سلێمانی- تایبه‌ت