له ناو كۆڵان و ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی گردی سه‌رچنار له سلێمانی به‌رانبه‌ر ڕادیۆی ناوخۆ، دووكانێك كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردنی خۆراك وه‌رگیراوه، كاری ئاسنگه‌ری ده‌كات و ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌راسان كردووه. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت، یه‌كێتی پشتگیریی ئه‌و ئاسنگه‌ره ده‌كات و خاوه‌نی دووكانه‌كه‌ش مه‌رجی بۆ شاره‌وانی داناوه و ده‌ڵێ، "هه‌ر كاتێك زه‌ویی پێ بدرێت چۆڵی ده‌كات".
هاووڵاتییه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی پێی وایه به‌رپرس له‌ناو ئه‌و كێشه‌یه‌دا هه‌ن و ترسی له گیانی هه‌یه، ورده‌كاری كێشه‌كه‌ی به"وشه"ی روون كرده‌وه به‌وه‌ی "له گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان دووكانه‌كان خۆیان زێده‌ڕۆن و پێویسته بڕووخێنرێن، به‌ڵام نه‌ڕووخێنراون، بۆیه دووكانێك مۆڵه‌تی بایه‌عی هه‌یه، به‌ڵام كاری ئاسنگه‌ری تێدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه ئێمه ژیانمان نه‌ماوه".
به‌گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه "جاری وا هه‌یه به ڕۆژانی هه‌ینی كار ده‌كه‌ن، به‌یانیان له سه‌عات شه‌شه‌وه ئه‌و شوێنه ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێواره و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار به شه‌ویش كار ده‌كه‌ن و ژیانی خه‌ڵكیان تاڵ كردووه".
سروشتی كاری ئاسنگه‌ری وایه كه هه‌م كه‌ره‌سته‌كانی و هه‌م ئه‌و ئامێرانه‌ی تێیدا به‌كار دێن، ده‌نگیان گه‌وره‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی سكاڵا تۆمار ناكه‌ن، هاووڵاتییه‌كه گوتی، "چه‌ندان جار سكاڵامان كرد و هاوارمان لێ هه‌ستاوه، به‌ڵام ئه‌و دووكانداره له‌ناو یه‌كێتی پشتیوانی ده‌كرێت، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی حكوومی ڕۆیشتبێت و داوای داخستنی كردبێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه كه‌س بۆی نییه ئه‌و شوێنه دابخات، یه‌ك جاریش لیژنه هات و دایخست، به‌ڵام كابرا قوفڵه‌ی شكاند و شوێنه‌كه‌ی كرده‌وه، ئیتر له‌وكاته‌وه كه‌س نه‌چووه به‌لایه‌وه".
"قایمقام ده‌چێت سه‌وزه‌فرۆش و ده‌ستگێڕ ده‌گوازێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ریاندا، بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا نییه له‌و دووكانه، ئه‌وه‌ش دیاره هی ئه‌وه‌یه یه‌كێتی پشتگیریی ئه‌و ئاسنگه‌ره ده‌كات" هاووڵاتییه‌كه وای گوت.
وه‌ستا داود ره‌حیم خاوه‌نی دووكانی ئاسنگه‌رییه‌كه‌یه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كاتی خۆی شاره‌وانی هاوكاری هه‌موو ئه‌و ئاسنگه‌رانه‌ی كرد كه كاریان ده‌كرد و زه‌ویی پێ دان و گوازرانه‌وه بۆ ناوشار، به‌ڵام من هیچ سوودمه‌ند نه‌بووم له وه‌رگرتنی زه‌وی و شاره‌وانی هاوكاری نه‌كردووم".
ئه‌و ئاسنگه‌ره روونی كرده‌وه كه ماوه‌ی 25 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات و پێنج ماڵ له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ژین، هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش پشتگیریی ناكات. ئاماژه‌ی دا "ئێمه ته‌نیا كاری خۆمان ده‌كه‌ین، بژێوی دابین ده‌كه‌ین و له ڕێی "وشه"وه داواكارم لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی شاره‌وانی به‌ده‌م كێشه‌ی ئێمه‌وه بێن، خۆئه‌گه‌ر سبه‌ی شاره‌وانی زه‌وی به ئێمه بدات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و شوێنه به‌جێ ده‌هڵێن و ده‌رده‌چین له‌ناو ماڵه‌كان، چونكه خۆشمان ئاسووده نین كه له‌ناو ماڵان‌دا كار ده‌كه‌ین، دووكانه‌كانیش موڵكی شاره‌وانین."
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند هاووڵاتییه‌كی گه‌ڕه‌كی گردی سه‌رچنار كه ئه‌و دووكانه ئاسنگه‌رییه لێیانه‌وه نزیكه و هه‌راسانی كردوون، هاتوونه‌ته ئه‌نجوومه‌ن و سكاڵایان كردووه، چونكه به‌پێی یاسا نابێ دووكانی ئاسنگه‌ری له‌ناو شار و به‌تایبه‌تیش له شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان بێت، هه‌موویان زه‌وییان پێ دراوه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار.
ئه‌و ده‌ڵێت "وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و كه‌سه‌مان بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌ن كرد، داوامان كرد مۆڵه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت، به‌ڵام نه‌یهێنابوو، دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت ئه‌و دووكانه مۆڵه‌تی دابه‌شكردنی خۆراكی وه‌رگرتووه، بۆیه یاداشتمان دایه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد كه له‌ناو ماڵه‌كاندایه."
ددانی به‌وه‌یشدا نا كه "له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌كیل وه‌زیر و ته‌نانه‌ت قایمقام و مه‌ڵبه‌ند و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نیش پشتگیریی ئه‌و ئاسنگه‌ره ده‌كه‌ن".
وه‌ك ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاماژه‌ی پێ كرد، پێشتریش لیژنه‌ی قایمقام ئه‌و دووكانه‌ی داخستووه، به‌ڵام ئه‌و دووكانداره چونكه پشتیوانی هه‌یه، ڕۆیشتووه قوفڵه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی شكاندووه و دووكانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، كه‌س ناتوانێ ئه‌م دووكانه دابخات.
له به‌رانبه‌ردا ئاوات عه‌لی قایمقامی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێدانی مۆڵه‌ت به ئاسنگه‌ر له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه ده‌بێت، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن، بۆیه ده‌بێ شاره‌وانی شوێن بۆ ئه‌و خاوه‌ن پیشانه دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی شار.
ئالان كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، "مۆڵه‌تی ئاسنگه‌ری له‌ناو كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان ناده‌ین به هیچ كه‌سێك، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار چه‌ند دووكانێكی ئاسنگه‌ری هه‌ن و ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن".
كه‌مال دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌و دووكانانه كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت و ئه‌گه‌ر نه‌یگوازنه‌وه، داده‌خرێن".
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی تری شاره‌كه له لێدوانه‌كانیاندا له هه‌مان راپۆرت ددانیان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و دووكانه پێشتر داخراوه، به‌ڵام ئاسنگه‌ره‌كه قوفڵه‌كه‌ی شكاندووه.
وشه/به‌دواداچوونی هۆشیار عه‌لی