له كۆبوونه‌وه‌ى
دوێنێ پێنجشه‌م، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی "حەیدەر عەبادی"، سەرۆک وەزیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى ئێسته‌ى عێراق، به فه‌رمانێك بڕیاری زیادکردنی مووچەی حەشدی شەعبی ده‌ركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاشكراى كردووه، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری زیادکردنی مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی داوه بە شێوەیەک یەکسان دەکرێت لەگەڵ مووچەی هێزە چەکدارەکان.
ئه‌م بڕیاره‌یش ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه له یەکی مانگی تشرینی یەکەمى ئه‌م ساڵه‌وه، زیادکردنه‌كه‌یش بەپێى یاسای بوودجەی گشتی لە یەدەگی فریاکەوتن ڕێکخراوە.
حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یان سه‌رووی 80 هه‌زار چه‌كداره و به فتوای عه‌لی سستانی له ساڵی 2014 دروست بوون، دواتر به یاساى تایبه‌ت له په‌رله‌مانى عێراق، وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ى به‌رگرى سوپاى عێراق ناسێندرا.