به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئهیلوول، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 39 پله و نزمترینی 25 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 38 پله و نزمترینی 23 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 38 و 24 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 41 و 29 دا ده‌بن.