له هه‌وڵێكى سه‌یردا و به مه‌به‌ستى بردنى بۆ ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، له‌لایه‌ن شۆفێرێكى ئێرانییه‌وه، كه ئوتومبێڵێكى بارهه‌ڵگرى پڕ لهكاهوى پێیبووه، به‌ڵام له‌ژێره‌وه‌یدا، بڕێكى زۆر به‌نزینى شاردبوه‌وه و ویستبووى، به‌نایاسایی هاورده‌ى هه‌رێم بكات، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی مه‌رزه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئوتومبێلێكهیدا گیرا.
ئه‌زوه‌ر مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی ئوتومبێڵێكی بارهه‌ڵگر كه له ئێرانه‌وه هاتبووه مه‌رزی باشماخی هه‌رێم و سێ ته‌ن كاهوی پێبووه، له‌و كاته‌دا كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی مه‌رزه‌كه‌وه ویسترا پشكنینی بۆ بكرێت، ده‌ركه‌وت كه شۆفێری ئوتومبێڵه بارهه‌ڵگره‌كه ویستبووی فێڵ بكات".
گوتیشى، دواتر له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایشی باشماخه‌وه، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر باره كاهوكهدا، كه لهژێربارهكهدا بڕی زیاتر 50 ده‌به به‌نزینی ئێرانی باركردبوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاهوهكهیش شیاوی به‌كارهێنان نه‌بوو.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆیه دواتر خاوه‌نی باره‌كه ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی كرایه‌وه و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئه‌و به‌نزینه‌دا، كه‌له‌ناو باره‌كه‌دا بوو، ته‌واوی كاهوهكهش له‌ناوبرا، كه بڕه‌كه‌ی بریتی‌بوو له سێ ته‌ن.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، یه‌كێكه له چوار مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، شارۆكه‌ى پێنجوێن به شارى مه‌ریوانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى كاروبارى گه‌شتیارى و بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێرانه و به‌رده‌وامیش داوا له‌شۆفێر و بازرگان و هاووڵاتیان ده‌كرێت، هه‌وڵی هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته و كاڵای نه‌شیاو یاخود قاچاخ نه‌ده‌ن، چونكه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر هاونشتمانیان و له‌ئه‌نجامیشدا ده‌بێته هۆی سزادانیان و ڕووبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى