له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى، بڕی 36 ملیۆن دینار بۆ سه‌یرانگاى به‌ناوبانگى پێنجوێن و كوردستان، سه‌یرانگاى "گۆڵێ" سه‌رف ده‌كرێت و بڕیاریشه له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى بۆ سه‌یرانگاكه جێبه‌جێ بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، غه‌ریب عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى گه‌رمك، به "وشه‌ى" ڕاگه‌یاند، پێش چه‌ند ڕۆژێك، لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى سه‌ردانى شاره‌دێى گه‌رمكیان كرد و له‌گه‌ڵماندا كۆبوونه‌وه.
گوتیشى، بڕیاریاندا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له سه‌یرانگاى گۆڵێ ئه‌نجام بده‌ن و كه پڕۆژه‌كانیش بریتین له‌دروستكردنى "قادرمه و سه‌كۆ و wc و كه‌پر"، بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى سه‌یرانگاى گۆڵی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕى 36 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یشكرد، له سنووره‌كه‌ماندا سه‌یرانگاى گۆڵێ شوێنێكى زۆر خۆش و دڵگیر و فێنكه، به‌ڵام نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى به‌رده‌وام نیگه‌رانى گه‌شتیاران و هاووڵاتییانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بڕیاریشه له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه كاركردن تیایدا ده‌ست پێ بكات.
سه‌یرانگاى گۆڵێ، ده‌كه‌وێته گوندى گۆڵێ و نزیكه‌ى 25 كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه دووره و پێشتریش چه‌ندین جار "وشه" ئاماژه‌ى به نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و فه‌رامۆشكردنى داوه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى