یه‌كێتی ئه‌زموونی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تاقی ده‌كاته‌وه
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، به‌شداری ناكات. هۆكاره‌كه‌یشی بۆ پاكنه‌بوونی تۆماری ده‌نگده‌ران و گوێنه‌گرتنی كۆمسیۆن له پێشنیازه‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه و به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه زاڵه كه یه‌كێتی به به‌ڵێنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ڵبژاردن كشاندووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش به ته‌ڵه‌یه‌كی تری یه‌كێتی دژ به نه‌یارانی هه‌ژمار ده‌كرێ، هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان كه به‌سه‌ر گۆڕاندا تاقی كرده‌وه.
هاوپه‌یمانی سووره له‌سه‌ر بایكۆت
د. ڕێبوار كه‌ریم گوته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هاوپه‌یمانی سووره له‌سه‌ر بایكۆتی هه‌ڵبژاردن و ئێمه به‌رنامه و پلانی ستراتیجی خۆمان هه‌یه، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ین كه تۆماری ده‌نگده‌رانی پاك نه‌بێ، بڕیاره‌كه‌یشمان دوای لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه داوه، نه‌ك ڕووكه‌شی بێت و دواتر لێی په‌شیمان بینه‌وه.
گوته‌كه‌ی رێبوار كه‌ریم له كاتێكدایه تۆماری ده‌نگدانی كوردستان 250 هه‌زار ناوی لێ سڕاوته‌وه، به‌راورد به‌و تۆماره‌ی حزبه‌كان پێی چوونه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له 12ی ئایاری رابردوو.
كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بۆ "وشه"ی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه كۆمسیۆنیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "هاوپه‌یمانی ڕێكخراوێكی كلاسیكی نییه ڕێكخستنی هه‌بێ، ئێمه نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه ناچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه و بایكۆتی ده‌كه‌ن، چونكه زیاتر له 50% به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پێشوویان نه‌كرد، بڕیاره‌كه‌یشمان له‌خۆوه نه‌هاتووه، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه".
له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌ی بۆچی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقتان كرد، كه وه‌ك خۆتان ده‌تانگوت پێش هه‌ڵبژاردنیش ساخته‌كاری ده‌كرێ؟ به‌حری گوتی، هه‌ڵبژاردنی عێراق و كوردستان جیایه، ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی بۆ یه‌كه‌مجار بوو وه‌ك تاقیكردنه‌وه ده‌چووینه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، جیا له‌وه‌یش ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌ی هاتبوو وا له ئێمه گه‌یه‌نرا كه هیچ ساخته‌كاریی ئه‌نجام نادا، به‌ڵام ده‌رچوو ئه‌و ئامێره به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ساخته‌كاریی پێ ئه‌نجام درا.
كۆمسیۆن وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كۆمسیۆن نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تێدایه، ئه‌وان هیچ نوێنه‌ریان لێی نییه. زیاتر گوتی، "ئێمه نامانه‌وێ شه‌رعییه‌ت بده‌ین به هه‌ڵبژاردنێك كه ساخته‌كاریی تێدا ده‌كرێ، داوامان كرد هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام نه كۆمسیۆن و نه لایه‌نه‌كانی تر به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتن، كۆمه‌ڵێك پێشنیازمان ڕاده‌ستی كۆمسیۆن كرد، تا ڕێوشوێن بگرێته به‌ر و ساخته‌كاری نه‌كرێ، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران".
له به‌رانبه‌ردا د. جووتیار عادل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه هه‌ر نۆ ئه‌ندامه‌كه تۆماری ده‌نگده‌رانمان په‌سه‌ند كرد و خستمانه به‌رده‌م هه‌موو حزبه‌كان تا تانه‌ی لێ بده‌ن، ناكرێ تانه‌كه‌یش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو تۆماره‌كه بێ، به‌ڵكو گوتمان به‌ڵگه‌مان بۆ بێنن تا هه‌ر ناوێكی دووباره هه‌یه لای بده‌ین، به‌ڵام به‌ڵگه نه‌بووه و ده‌شڵێن تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نییه.
"كۆمسیۆن له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ی یاسا ته‌نیا دوو حزب بمێنن و سه‌رجه‌می ئه‌وانی تر بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ده‌توانین هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و دوو حزبه ساز بكه‌ین" عادل وای گوت.
چوونه‌وه ناو یه‌كێتی
پێشتر زانیاری ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح ڕێككه‌وتوون كه له به‌رانبه‌ر كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌ركۆمار، پێویسته هاوپه‌یمانی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكات و بچێته‌وه ڕیزی یه‌كێتییه‌وه، له‌وباره‌وه به‌حری گوتی، "پێشتریش د. به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرای كرد كه ناچنه‌وه ناو یه‌كێتی، به‌ڵام ئاسایییه ئه‌گه‌ر سبه‌ی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنیش هه‌بێ، وه‌ك دوو حزب له نێوان هه‌ردوولا، نه‌ك ئێمه بچینه‌وه ریزه‌كانی یه‌كێتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌ركۆماری نه‌كراوه، به‌ڵكو داواكاری هه‌یه له وڵاتان و عێراق و كوردستانیش كه له‌و قۆناغه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح بكرێته سه‌ركۆماری عێراق، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانیش بڕیاری نه‌داوه كاندید بكرێ بۆ ئه‌و پۆسته".
كادرێكی پێشكه‌وتووی هاوپه‌یمانی كه نیگه‌رانه له به‌شداری نه‌كردنی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردن بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ وه‌ك گۆڕان گۆڵ له هاوپه‌یمانیش بكات.
روونی كرده‌وه "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێككه‌وتنیان به ئاماده‌بوونی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا واژوو كرد، به‌ڵام دواتر گردی زه‌رگه‌ته‌یان گوله‌باران كرد و زۆرترین ساخته‌كارییان به‌رانبه‌ر گۆڕان ئه‌نجام دا و رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕانیان له خشته برد، ئێسته ده‌یانه‌وێ هه‌مان سیناریۆ به‌سه‌ر هاوپه‌یمانیش دووباره بكه‌نه‌وه".
بایكۆت قازانج نییه
تا ئێسته له كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردن دیارده‌یه‌كی باو نییه و حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر به‌شدارییان كردووه. چاودێرێكی سیاسی، ده‌ڵێ، بایكۆتكردن چاره‌سه‌ر نییه و سوننه‌كانیش بایكۆتی هه‌ڵبژاردن و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریان كرد، بۆیه عێراق به ته‌واوی كه‌وته ژێر هه‌ژموونی شیعه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی سیاسه‌توانی ناسراوی كورد، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه بایكۆت مافه و هێزی سیاسی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، ڕه‌نگه دۆخێك بێته پێشه‌وه حزبێك وا وێنا بكات كه به بایكۆت خزمه‌تی زیاتری خۆی ده‌كات، به‌ڵام به بڕوای من له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی هه‌ن، به‌ڵام بایكۆت به قازانج نابینم.
"له‌و بڕوایه‌دام هێزه‌كان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی باشتركردنی دۆخی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بده‌ن، بایكۆت وا ده‌كات حزبه‌كانی تر زیاتر بچنه پێشه‌وه، به‌شداری نه‌كردن و بایكۆتی هه‌ر هێزێكی سیاسی له كوردستان، به‌گوێره‌ی ده‌نگده‌ران و نزیكی له هێزه‌كانی تره‌وه، ده‌نگه‌كانی بۆ هێزی تر ده‌چێ، هه‌ندێ هێزی تر به‌هێز ده‌كات، به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و حزبه‌ی بایكۆتی كردووه" كاروانی وای گوت.