بڕیارێكى نوێ لە كۆمسیۆنەوە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ ده‌نگده‌ر پێویسته‌ له‌ ڕۆژى ده‌نگدان پێى بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌نگ بدات.

به‌پێى ڕێنمایى نوێى كۆمسیۆن، ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى "كارتى نیشتیمانى یان ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى یان پاسپۆرتى" پێ بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ناتوانێت به‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى، یاخود هه‌رناسنامه‌یه‌كى تر ده‌نگ بدات.

هه‌روه‌ها له‌ ڕێنمایه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ى ساڵى له‌ دایكبوونیان 2000، ئه‌وا ئه‌وانه‌ ده‌بێت ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقیشیان به‌ پێكه‌وه‌ پێ بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌یان نه‌بێت ده‌بێت ڕه‌گه‌نامه‌ى باوكیان پێ بێت تا بتوانن ده‌نگ بده‌ن.

بڕیارە ڕۆژی 30ی ئەیلوول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێت و 773 كاندید لە چوارچێوەی 29 لیست و هاوپەیمانی كێبڕكێ‌ لەسەر 111 كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.


وشە - محەمەد میران


PM:03:25:14/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌