هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س دواى هه‌وڵدانێكى زۆر كێشى له‌شیان داده‌به‌زێنن، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك
كێشیان زیاد ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆى نیگه‌رانییان، بۆیه لێره‌دا چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ مانه‌وه‌ی كێشی له‌ش و زیاد نه‌بوونه‌وه‌ى.
خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش هه‌ست كردن به تینوویه‌تى: پێش ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ی تینووته ئاو زۆر بخۆره‌وه، چونكه حه‌زی خواردنت كه‌متر ده‌بێته‌وه و وا ده‌كات نان كه‌م بخۆیت و كالۆری زیاتریش ده‌سووتێنێ.
نانی به‌یانی: نه‌خواردنی نانی به‌یانی و وا ده‌كات برسیت بێت و نانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره زۆر بخۆیت، بۆیه كێشت زیاد ده‌كات به‌و شێوه‌یه، پێویسته نانی به‌یانیان بخورێت كه پێكهاتبێ له ڕیشاڵه‌كان و شیره‌مه‌نییه‌كان، چونكه ڕیشاڵه‌كان یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن و هه‌ست كردن به برسێتی كه‌م ده‌كاته‌وه، ژنان ڕۆژانه پێویسیان به 20 گرام ڕیشاڵ هه‌یه و پیاوانیش ڕۆژانه 38 گرام ڕیشاڵ، ڕیشاڵ له خواردنه‌كانی شۆفان و چه‌ره‌سات و سه‌وزه‌وات و میوه‌كاندا هه‌یه.
پڕۆتین: خواردنی پڕۆتین له ژه‌مه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كاندا وا ده‌كات هه‌ست به برسیه‌تى نه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و پارێزگاری له ماسووله‌كه‌كان ده‌كات، بێگومان پڕۆتین له گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشك و ماسی شیره‌مه‌نییه‌كان و پاقله‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه.
به‌هارات: زیادكردنی هه‌ندێك له به‌هارات بۆ ژه‌مه‌كان، حه‌زی خواردنت تێر ده‌كات و هه‌ندێك به‌هارات هه‌یه كالۆری ده‌سووتێنێت وه‌ك : بیبه‌ری سوور.
ژه‌می بچووك: كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه ده‌ریان خستووه كه دابه‌شكردنی سێ ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كه بۆ پێنج ژه‌می بچووك له ڕۆژێكدا، ده‌توانن زاڵ بن به‌سه‌ر كێشی له‌شیاندا.
میوه: خواردنی میوه تێرت ده‌كات به هۆی بوونی ڕیشاڵ و ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو، كالۆری كه‌م ده‌كاته‌وه و كێشی له‌شت ڕاده‌گرێت.
خه‌وتن: خه‌وتنی ته‌واو و تێر خه‌وبوون وا ده‌كات له‌ش هۆرمۆن به‌رهه‌م بهێنێت، به‌مه‌یش حه‌زی خواردن باشتر ده‌كات و ناهێڵێت زۆر برسی ببیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خه‌وی ته‌واو دڵه‌ڕاوكێ ناهێڵێت و دوورت ده‌خاته‌وه له خواردنی شه‌وان دره‌نگ.
پێوانه‌ی كێشت: شاره‌زایانی بواری خۆراك ده‌ڵێن وا باشتره ته‌نیا هه‌فته‌ی جارێك خۆت بكێشی، له‌و ڕۆژه‌دا خۆت بكێشی كه هه‌فته‌ی پێشوو خۆت تێدا كێشاوه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و كێشانه‌یه‌ی كه به‌كارت هێناوه.
بنێشت: له بڕی بنێشتی بێ شه‌كر ژه‌می كه‌م و سووك بخورێت باشتره، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر برسێتیدا.
ژه‌می چێشتخانه‌كان: بۆ داواكردنی ژه‌می خواردن له چێشتخانه‌كان كه‌م داوا بكه یان ئه‌و قاپه‌ی نانی تێدا ده‌خۆیت با بچووك بێت تا بتوانی كه‌متر بخۆیت.