دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى دهنگۆیى ئه‌نجامدانى گه‌وه‌رترین خۆپێشاندان له مه‌یدانى ئازادى له به‌غداى پایته‌خت، كه بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئهیلوول، ئه‌نجامبدرێت، هێزه چه‌كداره‌كان به چڕى بڵاو بوونەوەی فراوانییان ده‌ست پێ كرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕای گەیاند، كه‌مێك پێش ئێسته ھێزە ئەمنیەکان دەستییان کردووە بە بڵاوبوونەوە لە مەیدانی ئازادی لا ناوەراستی بەغدا.
سەرچاوەکە گوتیشی، بڵاو بوونەوە هێزه‌كان لە مەیدانی ئازادی بۆ ئەوەیه لە ئامادەباشیدا بن بۆ دروست بوونی خۆپیشاندانی نوێ لە ئێوارەی ئەمڕۆدا.
ڕوونیشی کردەوە کە مەیدانی ئازادی بە ھەموو شێوەیەک چۆڵە لە خۆپیشاندەر و ھیچ ڕێگایەک نیە بچێتەوە سەری.
مەیدانی ئازادی لە ناوەڕاستی بەغداد ماوەیەکی زۆرە ھەموو ڕۆژانێکی ھەینی خۆپیشاندانی تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری و دژی بڵاو بوونەوی گەندەڵی لە دامەزراوە حکومیەکاندا.