له یه‌كێك له به‌ناوبانگترین چێشتخانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى كوڕێكى سعوودیی به‌رخۆله‌یه‌ك به ته‌نیا ده‌خوات كه به‌رخۆله‌كه 22 كیلۆ گۆشتى پێوه‌یه، وه‌ك كولتوورێكى كۆنى یابانییه‌كانیش ئه‌و كوڕه بۆ یه‌كه‌م جار تاقى ده‌كاته‌وه هه‌ندێك له گۆشته‌كه به هه‌نگوینى ئه‌سڵه‌وه ده‌خوات.
به شێكى زۆرى ته‌ماشاكه‌رانى یووتیوب ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌یان بینووه كه بینه‌رى گه‌یشتووه‌ته "2,463,753" بینه‌ر، و هه‌نێدكیشان هه‌مان كارى ئه‌ویان تاقى كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.
جگه له گۆشته‌كه 3 كیلۆ له بریانیش ئاماده كراوه و چوار بووتلى گه‌و‌ره خواردنه‌و ه گازیش له‌گه‌ڵى ده‌خوات، هه‌ندێك له هه‌واداران"s7s" پێیان وایه ئه‌مه شتێكى زۆر ئاسانه بۆ ئه‌و یاریزانه له بڕى ئه‌وه شتى گه‌وه‌رتریشى تاقى كردووه‌ته‌وه.
"s7s" كوڕێكى ڕكابه‌رى سه‌ركێشه خه‌ڵكى سعوودییه، پێگه‌ى تایبه‌تى بۆ ڕێكلام هه‌یه و هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه، سه‌ردانى هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك بكه خه‌ڵكێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێكیشه له یاریكه‌ره ناوداره‌كانى له‌ش جوانى.