ماوه‌یه‌كه سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری میسری، خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌رییه له چین تا منداڵانی ئه‌و وڵاته فێری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی بكات.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی خاتوونه سه‌ماكاری میسری "دینا" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به فێركردنی سه‌مای رۆژهه‌ڵاتییه له چین.
پێگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێسته كه دینا گه‌شتی چینی كرد بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له‌و وڵاته، ئاهه‌نگه‌كه پێشبڕكێ بوو له نێوان ده‌یان سه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی له چه‌ندان وڵاتی دنیاوه. دینایش وه‌ك نوێنه‌ری میسر به‌شداریی كرد.
زیاتر روونی كرده‌وه، پێشتریش دینا گه‌شتی چینی كردبوو به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به فێركردنی سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌ركی دینا له كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه، فێركردنی منداڵانی چینه بۆ سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی. به‌ڵام پێگه‌كه زانیاریی زیاتری له‌باره‌ی قوتابخانه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه كه ناوی چییه و به چ جۆرێك كاره‌كانی مه‌یسه‌ر ده‌كات. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه دینا له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێكی چینی وێنه‌ی گرتووه و جلوبه‌رگی سه‌مایان پۆشیوه.
ناوی ته‌واوی دینا "دینا ته‌ڵعه‌ت سه‌ید محه‌مه‌د"ه و له ساڵی 1965 له رۆمای ئیتالیا له دایك بووه. جیا له‌وه‌ی سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری میسر و دنیای عه‌ره‌بییه، هاوكات وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی له چه‌ندان دراما و فیلمی سینه‌ماییدا بینیوه. له ساڵی 1998 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سامح باجووری كردووه و له 2001دا له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه. له ساڵی 2011دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ وائیل ئه‌بو حوسێن كردووه. له بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتی نیوده‌وڵه‌تییه.