مار دانیشتووانی شارۆكەیەكی هەرێمی كوردستان هەراسان دەكات

:: AM:10:46:15/09/2018 ‌
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە شارۆكەیەكی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە ماری بچووك لە گەڕەكەكان دەردەكەون و بەڕێوەبەری شارۆكەكەش دەڵێت، لەم ڕۆژانە دەرمانی قڕكردن بەكار دەهێنین.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئەیلوول، مەحموود هەركی هاووڵاتیی شارەدێی هەریری سەر بە شارۆكەی شەقڵاوە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ماوەی پێنج ڕۆژە شەوانە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە مار لە شارەدێكەمان پەیدا دەبن و هاووڵاتییان دەبێ خەریكی كوشتنیان بن.

ئەو هاووڵاتییە گوتی، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی مار یەكەمجارە لە هەریر ببینرێت، بۆیە بووەتە هەراسانكردنی هاووڵاتییان و بێزاربوونیان.

هاوكات حامد ئیسماعیل بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕاستە چەند شەوێكە ژمارەیەكی زۆر لە مار دەبینرێت لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بەڵام بەم شێوەیەش زۆر نین كە باس دەكرێت.

بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر گوتی، ئەو ژمارە مارەی باس دەكرێت ئێمە ڤێرتەرنەری شەقڵاوەمان تێدا ئاگەدار كردووەتەوە و ئەوانیش ڤێرتەرنەری هەولێریان ئاگەدار كردووەتەوە، بۆیە بەزووترین كارت سەردان دەبێت بۆ لەناوبردنی ئەو مارانە بە دەرمان.

لەبارەی زیانی ئەو مارانە بۆ هاووڵاتییان حامد گوتی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بە هاووڵاتییەكیان داوە و بۆ چارەسەری تەواوەتی گەیەنراوەتە هەولێر.






وشە - رامیار جەواد