جیف بیزۆس به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و ناسراو به ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیا، بڕیاری داوه بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌و كه‌سانه بدات كه بێ لانه و ماڵن و پێویستییان به هاوكاری هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، بیزۆس ئاشكرای كردووه، سندووقێكی به بڕی ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پڕ كردووه، پێشكه‌شی هاووڵاتییه خاوه‌ن پێداویستی و بێ ماڵه‌كانی ده‌كات.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "ئه‌م سندووقه پڕ پاره‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌نی ماڵ نین و بێ لانه‌ن، به جوانترین و دادپه‌روه‌رانه‌ترین شێوه له لایه‌ن تیمهكهمهوه دابه‌شی ده‌كه‌م و جێ و شوێنی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پڕۆژه‌یه‌كی بێ قازانجی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی دوور ده‌ژین و بژێوی ژیانیان پێ په‌یدا ده‌كه‌ن.
جێف بیزۆس خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، تاكه سه‌رمایه‌داره له دنیادا زیاتر له 100 ملیار دۆلاری هه‌بێت، ئه‌م پێوانه‌یه‌ش له ساڵی 1999 تا ئێسته نه‌شكاوه، ئه‌و كاته بیل گێتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌و بڕه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیایه.