دوای نزیكەی 30 ساڵ بۆ یەكەم جار كەنیسەیەكی نوێ لە كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان كرایەوە و ئەمەش بووە مایەی دڵخۆشی كرسیتیانەكان.
بەگوێرەی "
شەفەقنا" كریستیانەكانی رۆژئاوای كردستان بۆ كردنەوەی یەكەم كەنیسەیان لە شاری كۆبانێ جەژنیان گرت. كۆبانێ كەوتووەتە نزیك حەلەب و لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات هەڵكەوتووە. نزیكەی 50 هەزار خێزانی مەسیحی لەم ناوچەیە دەژین.
دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر كۆبانێ، هەوڵێكی زۆریان دا شارەكە داگیر بكەن، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بە تەواوی كۆنترۆڵی بكەن و لەو شارە تووشی شكستێكی گەورە بوون.
زۆربەی دانیشتووانی كۆبانێ ئاوارە بوون و نزیك بە تەواوی باڵەخانەكان و ژێرخانی ئاوەدانكردنەوەی شارەكەش بە هۆی بۆردمان و تەقینەوە و شەڕ خاپوور كرا، بەڵام شكۆی كورد لەم شارە پارێزرا كە هاوسنوورە لەگەڵ توركیا.
لە شەڕی رزگاركردنی كۆبانێ هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بەشداری كرد و قارەمانیەتییەكی گەورەی تۆمار كرد. ئێستە یەكینەكانی پاراستنی گەل كۆبانێ دەپارێزن.
پێویستە بگوترێ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش لە رێی هێزی ئاسمانی لە جەنگی رزگاركردنی كۆبانێ یارمەتی هێزە كوردییەكانی دا.