له هه‌ندێك له‌و زمانانه كه له‌ناو لیسته‌كانی سایت و ئه‌پڵیكه‌یشنی گووگڵ ترانسلێت هه‌ن، ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كی ئێجگار زۆر به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییانی بێزار كردووه.
له زمانی به‌ڕازیلیدا، چه‌ند هاووڵاتییه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كاتێك شتێك له زمانێكی تره‌وه بۆ زمانه‌كه‌یان وه‌رده‌گێڕن، گووگڵ ته‌نیا بۆ ڕه‌گه‌زی نێری وه‌رگێڕاوه و بۆ ڕه‌گه‌زی مێ هیچی نه‌نووسیوه.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش %71ی وشه بهڕازیلییهكاندا به‌دی كراوه، هاووڵاتییان به زاڵكردن و سه‌پاندنی پیاوان به‌سه‌ر ژنانی ده‌بینن و گووگڵ ترانسلێتیان له‌سه‌ری ڕه‌خنه‌باران كردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، زاڵكردنی ڕه‌گه‌زی نێر به‌سه‌ر مێدا، ته‌نیا له زمانی به‌ڕازیلیدا نه‌بووه، به‌ڵكو له زمانه‌كانی هه‌نگاریی، فنله‌ندی، ئه‌رمه‌نی، ئه‌ستوونیی و چه‌ندان زمانی تریشدا به‌دی كراوه.
داوا ده‌كرێ گووگڵ به زووترین كات ئه‌و حاڵه‌ته‌ی چاره‌سه‌ر بكات و چیتر ڕه‌گه‌زپه‌رستی و زاڵكردنی پیاو به‌سه‌ر ژناندا زیاد نه‌كات و نه‌بێته ڕێخۆشكه‌ر.