پیاز به چاره‌سه‌رێكی سروشتی دایكان ناسراوه. چونكه ده‌توانێ زۆر نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر بكات و زۆر ڕێ هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی پیاز كه توانای له‌ناوبردنی نه‌خۆشی هه‌یه وه‌ك هه‌ڵامه‌ت، تا، ته‌نانه‌ت شێرپه‌نجه‌ش.
زۆربه‌ی كات له خواردنگه خێراكان به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنگانه‌ی ڕۆژئاواین، پیاز به شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌ی بر‌ژاو به تێكه‌ڵێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به منداڵانی ده‌كه‌ن له بڕی په‌تاته‌ی سووركراوه كه به‌شێكی زۆریان په‌تاته‌ی ڕاستی نین و پرۆتینی دروست كراون.
بۆیه له وڵاتانی ڕۆژئاوا پیاز به جێگره‌وه‌یه‌كی باش داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵه‌یه‌كی به‌له‌زه‌ت بتوانن ئه‌ڵقه‌ی بر‌ژاو له شێوه‌ی سینگی مریشك پێشكه‌شی منداڵ و ئه‌و گه‌ورانه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێ خۆیان بپارێزن له خۆراكی زۆر چه‌ور و سووركراوه.
له خواره‌وه‌دا به وردی له ڤیدیۆكه‌دا هه‌نگاوه‌كانی چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی پیازی ئه‌ڵقه‌ئه‌ڵقه‌ی بر‌ژاو شی كراوه‌ته‌وه و ته‌واوی پێداویستییه‌كانیت بۆ ڕوون كراوه‌ته‌وه.
پیاز یه‌كێك له خواردنه ته‌ندروسته سوودبه‌خشه‌كانه، هه‌رچه‌نده له‌كاتی پاككردنیدا فرمێسك له چاو دێته خواره‌وه، به‌ڵام سووده‌كانی هێنده زۆره هه‌رچه‌نده گرنگی به خواردنی بده‌یت كه‌مه، چونكه دژی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌جه‌نگێت و كاریگه‌رییه‌كه‌ی خێرایه.