ئێواره‌ى دوێنێ له شارى مه‌دینه‌ى سعوودیه، له ناو مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر پیاوێك ته‌قه‌ى له هاووڵاتییان كرد و دواتریش له‌لایه‌ن هێزى ته‌ناهیى مزگه‌وته‌كه گیرا.
رۆژنامه‌ى
سهبهقى سعوودی ئه‌مشه‌و بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پیاوێك له شارى مه‌دینه‌ى سعوودیه، به چه‌كه‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر و ته‌قه‌ى له خه‌ڵكه‌كه كردووه.
له‌باره‌ى ئه‌و چه‌كه‌ى هێرشبه‌ره‌كه به‌كارى هێناوه، رۆژنامه‌كه ئاشكراى كردووه كه پیاوه‌كه ده‌مانچه‌ى لا بووه و ته‌مه‌نيشى 42 ساڵ بووه.
دواى هێرشكردنهكهشى له‌لایه‌ن هێزى ته‌ناهى تایبه‌ت به پاراستنى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر گیراوه.
رۆژنامه‌ى سه‌به‌ق دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ كه‌سێك به‌ر هێرشه‌كه نه‌كه‌تووه و له باره‌ى هۆكارى هێرشكردنهكهش تا ئێسته ده‌زگاكانى پۆلیس هیچ لێدوانیان نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى، "هێرشبه‌ره‌كه نه‌خۆشیى ده‌روونى هه‌بووه".
مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له ساڵى یه‌كى كۆچى به‌رانبه‌ر 622 زاینى له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى ئیسلام خۆیه‌وه دروست كراوه، به‌لاى مسوڵمانان له دواى مزگه‌وتى مه‌ككه به‌گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین مزگه‌وت داده‌نرێت، گۆڕى پێغه‌مبه‌ریش هه‌ر له مزگه‌وته‌كه‌دایه، بۆیه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه هێزێكى تایبه‌ت بۆ پاراستنى ئه‌و مزگه‌وته ته‌رخان كراوه.