ئابووریی بەریتانیا پاشەكشە دەكات

:: PM:02:15:13/12/2016 ‌

لێكۆڵەرانی ئابووری پێیان وایە ئابووریی بەریتانیا بەرەو ئاراستەیەكی نادیار هەنگاو دەنێت و بە وردی دیار نییە ئابووریی ئەو وڵاتە چی بەسەر دێت دوای ئەوەی لە یەكێتیی ئەوروپا جیا بووەوە.

ژووری بازرگانیی بەریتانیا پێشبینی كردووە گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧دا بگاتە ١.١% ، كە رێژەیەكی نزمە بۆ ئابووریی بەریتانیا. ژوورەكە پێشتر پێشبینی كردبوو گەشەكە ١% بێت.

ئەو رێژەیە لە گەشەی ئابووریی بەریتانیا بە كەمترین رێژەی گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە لە هەشت ساڵی رابردوودا  هەژمار دەكرێت.

تێكڕای رێژەی گەشەی ئابووریی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٦دا بریتی بووە لە ٢.١% و پێشبینیش كراوە لە ساڵی ٢٠١٨ گەشەكە بگاتە ١.٨% كە دیسان لە هی ئەمساڵی كەمتر دەبێت.

بە هۆی ئەوەی كە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا داهاتووی ئەو وڵاتە بە تەواوی روون نییە، ئابووری پاشەكشەی كردووە و رێژەی هەڵاوسانیش بە هۆی داشكانی نرخی دراوی فەرمی وڵات بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە. هەمووی ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی پڕۆسەی وەبەرهێنان لە بەریتانیا بە سستی بەرەوپێش بچێت.

سەرچاوە/مهرنیوز


وشە - سلێمان تاشان