فیلمێكی كوردی له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌رێكی كورد، توانی له فێستیڤاڵێكی مه‌غریبدا به‌شداری بكات و خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنێت.
فیلمی "یاسر" له ده‌رهێنانی "ئه‌یاد جه‌بار" سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری كورد، باس له ڕۆڵی پێشمه‌رگه له ئازادكردنی مووسڵ ده‌كات، له ناویشیدا ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی تێدایه كه سه‌ركرده‌ی باڵای دژه‌تیرۆری عێراق له كاتی سه‌رپه‌رشتیكردن و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ میحوه‌ره‌كان، سڵاوی سه‌ربازی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
شایانی باسه، بوونی ئه‌و دیمه‌نه عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی تووڕه كرد، هه‌ر بۆیه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان كرد هیچ خه‌ڵاتێكی پێ نه‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوویی فیلمه‌كه هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئه‌م فیلمه به فه‌رمی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كازابلانكای شانشینی مه‌غریب به‌شداری كرد، توانی خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنێت و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمار بكات، كه له‌ناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا به فه‌رمی به ناوی فیلمی كوردستانی عێراق به‌شداری كردبوو.
فیلمی "یاسر" به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی جیاجیای كردووه و توانیویه‌تی ده‌یان خه‌ڵاتی به‌نرخ بباته‌وه، له‌باره‌ی دوایی سه‌ركه‌وتنیشی له مه‌غریب، ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ی گوت: "زۆر سه‌ربه‌رزم به وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێسته هیچ لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار له‌ناو كورددا ده‌ستخۆشییان نه‌كردووه و به چه‌پكه‌گوڵێكیش پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان لێ نه‌كردووم، چونكه گرنگی به ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان ناده‌ن".