ئازاری مل چییە و چۆن چارەسەری دەكەیت؟

:: PM:12:01:16/09/2018 ‌
بەهۆی پێكهاتەی ئالۆز و توانایی جوڵان، سووڕانەوەی مل و فرمانەكانی دیكەی مل پێویستە بە شێوەیەكی تەندروست بمێنێتەوە، كاتێك ئازارێك لە ملدا دروست دەبێت، سەرەتا دەبێتە هۆی سەرئێشە، بۆ چارەسەری ئازار و هەوكردنی مل زۆر چارەسەری سروشتی هەن لە خوارەوە ڕوونی دەكەینەوە.

ئەو رێیانەی ئازاری مل كەم دەكەنەوە:
یەكەم: بەكارهێنانی سەهۆڵ، پلەی سارد یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات، ئازار دەحەسێنێتەوە، دەتوانیت كیسێك یان پارچە پەرۆیەك پڕ بكەیت لە سەهۆڵ و لەسەر شوێنی ئازارەكەی دابنێی بۆ ماوەی 15 خولەك، ڕۆژانە سێ‌ جار دووبارەی بكەرەوە، بەمشێوەیە ئازارەكە كەم دەكاتەوە، بەڵام هەرگیز سەهۆڵ راستەوخۆ بەكارمەهێنە بۆ كەمكردنەوەی ئازار.

دووەم: گەرماو بكە بەخوێ، گەرماوكردن بەخوێ‌ گرژی و فشار كەم دەكاتەوە و ڕێ لە هەڵئاوسان و ئازار دەگرێت، لە بانیۆیەكی گەرمدا 25ملیگرام خوێ‌ بۆ ئاوەكەی زیاد بكە، ئنجا بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك لەناو بانیۆكەدا بمێنەرەوە، ئەم كردارە هەموو رۆژێك دووبارە بكەرەوە تا ئازارەكەت بەتەواوی نامێنێت، ئەگەر گرفتی دڵ و بۆرییەكانی خوێنت هەیە یان نەخۆشی شەكرە و پەستانی خوێنت هەیە، ئەوا پێویستە بە راوێژی پزیشكی ئەم چارەسەری بەكاربهێنیت.

سێیەم: راهێنانی مل، راهێنانی ماسوولكەكانی مل گرژی كەم دەكاتەوە، باشترە پێش راهێنانكردن خاولیەك گەرم بكەیت و  لەسەر ملتی دابنێیت پاشان بە هێواشی ملت بسوڕێنە بەئاراستەی میلی كاتژمێر و دواتر بە پێچەوانەوە، ئەم ڕاهێنانە یارمەتی خاوبوونەوەی ماسوولكەكان دەدات، یان دەتوانیت سەرت بۆ پێشەوە و دواوە بجولێنیت، پێویستە ئەم راهێنان سادانە رۆژی سێ‌ جار بكرێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو .

چوارەم: زەیتی لاڤێندەر، ئەمە جۆرێكە لە زەیتی بۆندار، بەكارهینانی ئەم زەیتە بۆ شێلانی مل زۆر گرنگە و بۆنێكی خۆشی هەیە وا دەكات باشتر بخەویت. پێویستە سەرەتا بە ئاوی گەرم خۆت بشۆیت، بۆ ئەوەی ماسوولكەكانی ملت نەرم ببنەوە، پاشان بەتێكەڵكردنی زەیتی زەیتوون و زەیتی لاڤێندەر دواوەی مل و شانت بشێلە بۆ ماوەی 10 خولەك .

پێنجەم: زەردەچەو، ئەم بەهاراتە دژی هەوكردن و تایبەتمەندی ئازار كوژی هەیە و سوڕی خوێن باشتر دەكات و ڕێ لە نەخۆشییەكان دەگرێت، تەنیا یەك كەوچك زەردەچەو لە كوپێك شیردا بكوڵێنە بۆ ماوەی پێنج خولەك و پاشان هەنگوینی بۆ زیاد بكە كە سارد بووەوە بیخۆرەوە، پێویستە رۆژی دووجار ئەم گیراوەیە بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی ئازاری ملت كەم ببێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد