له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندن، قوتابخانه‌یه‌ك له سربیا كرایه‌وه كه ته‌نیا یه‌ك قوتابیی هه‌یه و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه مامۆستاكانی خزمه‌تی ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌ی گادزین هان باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سربیا، دوای حه‌وت ساڵ داخستنی قوتابخانه‌یه‌ك، ئه‌مساڵ كرایه‌وه و تاكه قوتابی كه تا ئێسته وه‌ریان گرتووه، كچێكی حه‌وت ساڵانه.
نیكۆلینا نیكۆلیج ئه‌و تاكه قوتابییه‌یه كه له قوتابخانه‌كه ده‌خوێنێت، مامۆستاكانی ده‌ڵێن هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین تا نیكۆلینا هه‌ست به ته‌نیایی نه‌كات و دڵخۆش بێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ساڵی داهاتوو هه‌ندێك قوتابی تریش له‌و قوتابخانه‌یه وه‌ربگیرێن، وه‌ك چۆن دایكی نیكۆلینا به‌ڵێنی داوه، كچه‌كه‌ی تری كه ئێسته پێنج ساڵه و ئه‌وی تریشی كه ساڵ و نیوێك ده‌بێت، هه‌ر بیانباته ئه‌و قوتابخانه‌یه له داهاتوودا.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه دراگان رانجییل به میدیاكانی گوتووه، حه‌ز ده‌كات خوێندن له قوتابخانه‌كه ئاسایی بێته‌وه و قوتابییان ده‌ست به خوێندن بكه‌ن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، بێنه‌وه ئه‌و قوتابخانه‌یه كه ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه‌وه دووره.