ژنێكی به‌ریتانی به‌رده‌وام هه‌ستی به خه‌مباری و بێ ئومێدی ده‌كرد، ڕه‌شبین بوو و له قهڵهوییهكهشی ته‌واو بێزار بوو، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی كێشیشی دابه‌زاند و نه‌شته‌رگه‌ری كرد، هیچ دڵخۆش نه‌بوو و خۆی كوشت.
كیلی بێرندرێد ژنێكی 37 ساڵی 210 كیلۆگرام بوو، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ڕێجیمی كرد و هه‌وڵی دابه‌زینی كێشی دا، ساڵی 2015 نه‌شته‌رگه‌ری بچووككردنه‌وه‌ی گه‌رووی كرد و به‌مه‌ش تا ئه‌مساڵ به‌رده‌وام كێشی كه‌می ده‌كرد.
ئه‌م ژنه مێردی هه‌یه و خاوه‌نی منداڵێكیشه، توانی به‌و ڕێجیمانه 140 كیلۆ له كێشی دابه‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی دڵخۆشكردنی، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌یشی خۆشبه‌ختیان نه‌ده‌كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، كیلی دوو جار هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، مێرده‌كه‌ی زوو فریای كه‌وتووه و ڕزگاری كردووه.
به‌ڵام له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا، به دزی مێرده‌كه‌یه‌وه ڕۆژێك دوا هه‌وڵی خۆی دا و خۆی كوشت، هه‌واڵه‌كه‌شی له‌ناو میدیاكاندا تا ئێسته ده‌نگ ده‌داته‌وه و به یه‌كێك له سه‌یرترین حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن داده‌نرێت.