كچێك له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا، دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش و جیاوازی پێشكه‌شی میوانه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد، هاوشێوه‌ی سه‌ندرێلا خۆی گۆڕی و هاته ناو ئاهه‌نگه‌كه‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و فه‌یسبووك، ده‌یان وێنه‌ی بووك و زاوایه‌ك چه‌ند ڕۆژێكه بڵاو بووه‌ته‌وه، كه هاوشێوه‌ی فیلمی خه‌یاڵی سه‌ندرێلا خۆیان گۆڕیوه و دیمه‌نێكی ته‌واو جیاوازیان پێشكه‌ش به میوانه‌كانیان كردووه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا بووك و زاوا به جلی فه‌رمی واته كراسی سپی بووك و قاتی زاوایه‌تییه‌وه هاتوون، به‌ڵام دواتر وه‌ك سو‌پرایزێك دیمه‌نێكی جیاوازیان پێشكه‌ش به میوانه‌كانیان كردووه، بووكه‌كه كراسی شینی وه‌ك سه‌ندرێلا له‌به‌ر كردووه، زاواش جلی هاوشێوه‌ی شازاده‌ی ناو فیلمه‌كه.
گالیسكه‌یه‌كیش هاوشێوه‌ی گالیسكه جادووییه‌كه‌ی سه‌ندرێلا ڕازێنراوه‌ته‌وه و بووكه‌كه له‌ناو دانیشتووه، كه دیمه‌نێكی ته‌واو جوانیان به ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌خشیوه و وێنه‌كانیان له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.