هه‌رێمی كوردستان به لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێك له‌وان مافی به‌شداریكردنیان له سیاسه‌ت پێ دراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕازیبوونی پێكهاته‌كانی تر.
كوردستان ژماره‌یه‌ك نه‌ته‌وه و ئاینی جیاجیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ده‌ژین، بۆ وێنه "توركمان، كلدانی و سریانی ئاشووری و ئه‌رمه‌ن"، هاوكات ژماره‌یه‌ك ئاین و ئاینزای له‌خۆ گرتووه، بۆ نموونه: "كریستیان، ئێزیدی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك، فه‌یلی، سابیئه‌ی مه‌ندایی و زه‌رده‌شتی".
ڕه‌جه‌ب كاكه‌یی كه‌سایه‌تی دیاری كاكه‌یییه‌كان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی میسرا بۆ په‌ره‌پێدان و ڕۆشنبیری یارسانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه و ئاین و زار و شێوه‌زارێك به ژماره له‌چاو دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌متر بوو، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی بوو، ده‌رفه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له‌سه‌ر بڕیاره سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بوو، به كه‌مینه ئه‌ژمار ده‌كرێ.
به‌گوته‌ی كاكه‌یی، له هه‌رێمی كوردستان هه‌رسێ شێوه كه‌مینه‌كان هه‌ن. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی تا ئێسته بایه‌خی ته‌واو و پێویست به كه‌مینه‌كان نه‌دراوه، چ كه‌مینه ئاینییه‌كان، چ كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان و چ كه‌مینه زمانه‌وانییه‌كان، چونكه تا ئێسته‌یش زۆرینه‌ی كه‌مینه‌كان گرفت و كێشه‌ی ناسنامه‌یان هه‌یه. له كوردستان یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه كه تایبه‌ته به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و له نۆ ماده پێكهاتووه.
كاكه‌یی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "یاساكه ڕوون نییه و ماده و بڕگه‌ی لاستیكی تێدایه و پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ لایه‌نی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كانی تێدا باس كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته كار به یاساكه نه‌كراوه و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی كاغه‌ز و قسه‌دا ماوه‌ته‌وه، چونكه به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان وایه كورسیی كۆتای په‌رله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی پارتێكی سیاسیدایه".
"ئێمه داوامان كرد بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان هه‌بێ، تا كاندید و نوێنه‌ری كه‌مینه‌كان نه‌بن به پاشكۆی پارتێكی سیاسی و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆیان بن و كه‌مینه‌كانیش به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانی بزانن، له به‌رانبه‌ردا سه‌رجه‌م فراكسیۆن و لایه‌نه جیاوازه‌كان گوتوویانه باشه و قبووڵمانه، به‌ڵام به كردار هیچ نه‌كراوه". ره‌جه‌ب كاكه‌یی وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه به‌مافی ڕه‌وا و هه‌قی خۆیانی ده‌زانن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بن و كورسیی كۆتایان له په‌رله‌مان هه‌بێ و ددان به بوونیاندا دابنرێ. داواشی كرد وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوردستان ده‌رفه‌ت و ڕێی نوێنه‌رایه‌تیی به كاكه‌یییه‌كان بدات له‌ناو وه‌زاره‌تدا. حكوومه‌تیش له كاروباری پێوه‌ندار به كه‌مینه ئاینییه‌كان ڕاوێژ‌مان پێ بكه‌ن و له‌و شوێنانه‌ی كاكه‌یی ڕێژه‌یان زۆره، مافی به‌شداریكردنیان له یه‌كه‌كانی كارگێڕیدا پێ بدرێ.
مێژووی پێكهاته‌كان له ئه‌وروپا بۆ سه‌ده‌ی شازده‌یه‌م و وردتر بۆ ساڵی 1555 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكاته‌ی په‌یماننامه‌ی "لۆگسبۆرگ"یان واژوو كرد بۆ پشتیوانی له كه‌مینه ئاینییه‌كان، دواتر و له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا پشتیوانی زیاتریان لێ كرا و چه‌ندان په‌یماننامه به‌ستران، بۆ نموونه: "ئۆلیوا له ساڵی 1660، ئیجمگان له ساڵی 1678" ئه‌گه‌رچی پشتیوانییه‌كان بۆ هه‌موو كه‌مینه‌كان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌روازه و سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ زیاتر بایه‌خ پێدانیان.
هۆگر چه‌تۆ چالاكی مه‌ده‌نی و شاره‌زا له كاروباری كه‌مینه‌كان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره له كوردستان میتۆد و زاراوه‌ی كه‌مینه هه‌یه و به‌كار دێ، به‌ڵام وه‌ك بایه‌خ پێدان و باسكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاگه‌یانراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2003 و دواتر ده‌ستووری عێراق و باسكردنی زمانه لاوه‌كییه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015ی په‌رله‌مانی كوردستان و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ ئاینه جیاوازه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، سه‌ره‌تا و ده‌روازه‌یه‌كی باشه.
به‌گوته‌ی چه‌تۆ، حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پێویست كار به یاسا و ماده و بڕگه‌كانی یاسای ژماره پێنج ناكات، واته گرفتی جێبه‌جێكردنی یاسامان هه‌یه، بۆ نموونه: له بڕگه‌ی حه‌وتی ماده‌ی سێی یاسای ژماره پێنج‌دا ده‌ڵێ: حكوومه‌ت كار ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ربه پێكهاته‌كانن و پێشتر دانیشتووی كوردستانی عێراق بوون و به ناچاری كۆچیان كردووه. وه‌ك له پێشتردا كورده فه‌یلییه‌كان كه له نێوان عێراق و ئێران سه‌رگه‌ردان بووبوون و شوێنێكی مانه‌وه‌یان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، به‌پێی یاسا ده‌بوو چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان بۆ بكرێ، به‌ڵام تا ئێسته هیچیان بۆ نه‌كراوه.
هۆگر چه‌تۆ ده‌ڵێ، "بۆ به‌ره‌وپێشبردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه، پێویسته كه‌مینه‌كان له‌ڕێی كه‌مپه‌ین و فشاره‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره پێنجی په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ن و له‌ناو خۆیاندا خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ داواكارییه‌كانیان به لایه‌نی پێوه‌ندار بگه‌یه‌نن، هاوكات له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه زۆرینه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن و جۆرێك له ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن تا له‌م ڕێیه‌وه یاساكه جێبه‌جێ بكرێ.
"له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، به‌شێك له كه‌مینه‌كان كێشه و گرفتی زۆریان هه‌یه، بۆ نموونه: كه‌مینه ئاینی به‌هائییه‌كان، بوونی ئه‌مانه له عێراق قه‌ده‌غه‌یه، واته به‌هائیبوون له عێراق قه‌ده‌غه كراوه". چه‌تۆ وای گوت.
له دوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان درا و كورسیی كۆتایان له په‌رله‌مان بۆ دانراوه، به‌ڵام كه‌مینه ئاینییه‌كان و كه‌مینه زمانه‌وانییه‌كان فه‌رامۆش كراون.
ته‌لار له‌تیف بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی یاسا و بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستان، پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندار و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، سه‌رجه‌م ماده و بڕگه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، پێویسته په‌رله‌مان ئاگادار بكه‌نه‌وه تا كاری رژدی له‌سه‌ر بكرێ.
ته‌لار له‌باره‌ی هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015، گوتی "بارودۆخی خولی چواره‌می په‌رله‌مان جیاواز بوو، گرفتی زۆری هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست چاودێری به‌هێزیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌بێ و له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكان لێپێچینه‌وه بكه‌ن. واته په‌رله‌مان كه‌مته‌رخه‌م بوو. به‌شێكی تریشی پێوه‌ندی به حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره‌وه هه‌یه كه وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر یاساكان نه‌كردووه. هاوكات ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش له جێبه‌جێكردنی یاساكان وه‌ك خۆی كه‌مته‌رخه‌مه".
وشه/ به‌دواداچوونی زامدار ئه‌حمه‌د