واین رۆنی هێرشبەری یانەی دی سی یونایتدی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە نیازی هەیە دوای وازهێنانی یاریكردنی تۆپی پێ بەشێوەی یەكجاری روو لە كاری راهێنەرایەتی بكات.
رۆنی بۆ رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی رایگەیاند: جێگەی شەرمەزارییە بۆ هەر یاریزانێك كە سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنابێت وەك من، دوای وازهێنان بەیەكجاری لە تۆپی پێ دوور بكەوێتەوە.
زیاتر گوتی: گیرارد و لامپارد دوای وازهێنان روویان لە كاری راهێنەرایەتی كردبوو، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر باش بوو بۆ هەردوو ئەستێرەكە، دڵنیاشم لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا لەلایەن یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزییەوە داوا دەكرێن.
رۆنی هەروەها گوتی: بێگومان منیش دەمەوێ بە هەمان رێگەی ستیڤان گیرارد و فڕانك لامپارد دابڕم و لە داهاتوودا روو لە كاری راهێنەرایەتی بكەم، ئەمەش بۆ ئەوەی راهێنەری گەنج و نوێ لە خولی نایابی ئینگلیزی ببینن.
جێی باسە رۆنی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا، كۆتای وەرزی رابردوو ریزی یانەی ئێڤەرتۆنی جێهێشت و بە گرێبەستێك تا ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی دی سی یونایتدی ئەمەریكییەوە كرد.