گوڵی مینای شین كه یه‌كێكه له جوانترین و ناسكترین گوڵه‌كانی دنیا، به‌هۆی چه‌ند چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی كۆنه‌وه، به گوڵی "له‌بیرم مه‌كه" له دنیا ناسراوه، هه‌ر به‌مه‌یش ناوی ده‌ركردووه.
ماڵپه‌ڕی
flowermeaning تایبه‌ت به مانا شاراوه‌كانی هه‌موو جۆره جیاوا‌زه‌كانی گوڵ، هه‌واڵێكی له باره‌ی گوڵی مینای شین بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا چه‌ند هۆكارێكی ناونای ئه‌و گوڵه‌ی بۆ گوڵی "له‌بیرم مه‌كه" ڕوون كردووه‌ته‌وه.
مانای سه‌ره‌تایی گوڵه‌كه چی بووه؟
ئه‌م گوڵه و هه‌زاران گوڵی تر له توخمی گوڵی Myosotis بوون، كه وشه‌یه‌كی یۆنانییه و به مانای گوێی مشك دێت، كه وه‌ك هاوشێوه‌ی په‌ڕه‌كانی گوڵه‌كه دانراوه.
بۆچی بووه به گوڵی "له‌بیرم مه‌كه"؟
ئه‌مه‌یان به‌هۆی چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌ییه كه دیار نییه ڕاسته و ڕووی داوه یان نا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، له ئه‌ڵمانیا ژن و مێردێك به‌سه‌ر پردێكی لای ده‌ریای "دانووب"دا تێپه‌ڕیون، بۆ یه‌كه‌مجار گوڵی مینای شینیان بینیوه و ژنه‌كه زۆر ئاشقی بووه، پیاوه‌كه‌ش چووه گوڵێكی بۆ لێبكاته‌وه و پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام قاچی له پرده‌كه خزاوه و كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه، دوا قسه‌ش كه كردوویه‌تی ئه‌وه بووه "Vergissmeinnicht" كه ڕسته‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه و به مانای "له‌بیرم مه‌كه" دێت.
له‌و كاته‌وه ناوی گوڵی مینای شین له ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا بووه‌ته گوڵی له‌بیرم مه‌كه و تا له ساڵانی 1400دا، ناوه‌كه له ناو وڵاته ئه‌وروپی و ئینگلیزییه‌كانیش بڵاو بووه‌ته‌وه و به ئینگلیزی به "forget me not" ناسراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش هه‌یه، كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌رمه‌نییه‌كان له ساڵی 1915 دا، گوڵی مینای شینیان وه‌ك ڕه‌مزێك به‌رز كردووه‌ته‌وه، تا سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و سه‌رده‌مه به هانای نه‌خۆشانی زه‌هایمه‌ره‌وه بچن و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، مارشی "له‌بیرم مه‌كه" و گوڵی مینای شینیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌ش به هۆكاری ناونانی گوڵی مینای شین بۆ گوڵی له‌بیرم مه‌كه داده‌نێن.