یارییەكەی لێڤەرپوول و پاریس سان جێرمان زۆرترین بینەری دەبێت

:: PM:12:22:17/09/2018 ‌

ئەستێرەیەكی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی رایگەیاند كە پێوایە یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی زۆرترین بینەری لەچاو یارییەكانی تری خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەبێت.

سبەی سێشەم بەفەرمی ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەست پێ دەكات و لەیەكەم رۆژیشدا چەندان یاریی گرینگ بەڕێوە دەچن، یەكێك لەو یارییانەش رووبەڕووبوونەوەی لێڤەرپوول و پاریس سان جێرمانە.

كیلیان مباپێی ئەستێرە و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان بە تەلەفزیۆنی (تیلیفووت)ی فڕەنسی راگەیاند: پێموایە یارییەكەی ئێمە و یانەی لێڤەرپوول زۆرترین بینەری لەچاو یارییەكانی تری خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەبێت.

زیاتر گوتی: هەرچەندە رێزی بێ پایانم بۆ یانەی لێڤەرپوول هەیە، بەڵام پێموایە ئێمە دەتوانین لەنێو یاریگەی ئەنفێڵد 3 خاڵ و سەركەوتن بەدەست بهێنین.

هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی یەكەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا سبەی سێشەم چەند یارییەكی تریش بەڕێوە دەچن، بەشێوەیەكی گشتی یارییەكان و وادەی بەڕێوەچوونیان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

سەعات 7:55 شەو / بەرشەلۆنەی ئیسپانی – ئایندهۆڤنی هۆڵەندی

سەعات 7:55 شەو / ئینتەر میلانی ئیتاڵی – تۆتنهامی ئینگلیزی

سەعات 10:00 شەو / كلووب بروجی بەلجیكی – بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی

سەعات 10:00 شەو / مۆناكۆی فڕەنسی – ئەتلەتیكۆ مەدریدی فڕەنسی

سەعات 10:00 شەو / لێڤەرپوولی ئینگلیزی – پاریس سان جێرمانی فڕەنسی

سەعات 10:00 شەو / سرڤینا زڤیزدای سڕبی – ناپۆلی ئیتاڵی

سەعات 10:00 شەو / گەلەتەسەڕای توركی – لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی رووسی

سەعات 10:00 شەو / شالكەی ئەڵمانی – پۆرتۆی پورتوگالی




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م