دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، له گه‌ڕه‌كی چوارچرا له سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 52 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، پۆلیسی شاره‌كه‌یش ده‌ڵێت، تا ئێسته هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی چوارچرا له سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 52 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا و تا ئێسته‌یش هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌م پیاوه پیره ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه كرا‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م پیاوه به چه‌ك له‌جۆری ده‌مانجه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
له كۆتایی ڕاگهیاندراوهكهیشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه هاووڵاتییه‌كه به‌ناوی "ع، م، أ" كه له دایكبووی 1966 و پیشه‌ی كاسبه به‌هۆكارێكی نادیار خۆی كوشت.
ئێسته‌ش له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چی كه ئه‌و ماوه‌یه حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له سلێمانی ڕووی له زیادبوون كردووه.