تیمێكی بیانی كە لە سوید و میسرەوە هاتوونەتە دەڤەری ڕاپەڕین دەرمان و شیری ماوە بەسەرچوویان بەسەر هاووڵاتییان دابەش كردووە و ئێستە گراون. پۆلیسی سنوورەكە دەڵێت، تیمەكە 14 كەسن و لە رەگەزی نێر و مێ و بە ناوی كڵێساوە هاتوون.
شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە لایەن تیمێكی بیانییەوە دەرمان و شیر بەسەر هاووڵاتییان دابەش كراوە، بەڵام دوای ئەوە تیمێكی تەندروستی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەیان لە دەرمان و شیركە كردووە دەركەوت ئەو كەلوپەلانەی دەیدەنە هاووڵاتییان ماوە بەسەرچووە و بۆ تەندروستی منداڵان زۆر مەترسیدارە.
زیاتر گوتی، پۆلیسی ڕاپەڕین توانی ئەو تیمە كە لە 14 كەس پێكهاتوون و سەرجەمیان كەسی بیانین و لە میسر و سویدەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دەڤەری ڕاپەڕین بگرن.
ڕوونیشی كردەوە كە بەشێك لە دەرمان و شیرەكە لە دەرەوە هێناویانە و بەشەكەی تریشی لە ناوخۆ كڕیویانە و ماوەكەیان بەسەرچووە، لە لێكۆڵینەوە دانیان بەوە ناوە، ئەوان ڕێكخراوی خێرخوازی نین، تەنیا وەك وەك خۆبەخش ئەو كارە دەكەن لە ژێر ناوی كڵێسا واتە مەسیحیین هاتوون ئەو كارە دەكەن.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی