سێ‌ پەنابەری خەڵكی سلێمانی لە ئیجە بوونە قوربانی

:: PM:07:31:17/09/2018 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 17ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، یەختێكی پەنابەران لە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوتووە و بەهۆیەوە دوو پەنابەری سنووری پارێزگای سلێمانی خنكاون و پەنابەرێكیش بێسەروشوێن بووە.

ئاری جەلال لێپرسراوی فیدراسیۆنی پەنابەران سەرانسەری عێراق لە هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن نوێنەرمان لە توركیا ئاگادار كراینەوە كە یەختێكی پەنابەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوتووە و 16 كەسی تێدابووە دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی نزیك لە ڕووداوەكە بۆ وەرگرتنی زانیاری.

" دوای لێكۆڵینەوە لە ژێر ئاو كەوتنی یەختەكە دەركەوت دوو پەنابەر كە خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین خنكاون و ناسنامەی یەكێكیان ئاشكرابووە كە دانیشتووی دەربەندیخانە و دوو خنكاوەكەیش هەردووكیان ژنن و یەكێك لە پەنابەرەكانیش بێسەروشوێن بووە" ئاری جەلال وای گوت.

وەك بەپرسەكەی فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژەی بۆ كرد لە لایەن تیمی دەریاوانی توركیا 13 پەنابەر ڕزگاركراون و گەڕان بە دوای بێسەروشوێن بووەكە بەردەوامە.

 بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە"لەو یەختەدا 10 هاووڵاتیی دانیشتووی شارۆكەی دەربەندیخانی تێدا بووە، بەڵام لەكاتی وەرگەرانی یەختەكەدا ڕزگاریان بووە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم