ئەو پارانەی بۆ یانەكانی بەشداربووی چامیۆنیس لیگ دیاریكراوە

:: AM:09:42:18/09/2018 ‌

ئەمڕۆ سێشەم بەفەرمی ركابەرییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا پێ دەنێتە كردارەوە و دەست پێ دەكات.

لای خۆشییەوە یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) سەرجەمی ئەو پارانەی ئاشكرا كرد كە هەر یانەیەكی بەشداربووی خولەكە وەری دەگرن بەگوێرەی سەركەوتنیان لە قۆناغەكاندا.

یوفا ئاشكرای كرد كە ئەمساڵ هەر یانەیەك بەتەنیا بەشداربوونی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بڕی 15.25 ملیۆن یۆرۆی پێ دەدەن، جەختیشی كردەوە كە هەر یانەیەكیش بگاتە یاریی كۆتایی خولەكە 15 ملیۆن یۆرۆی تریشی پێ دەدرێ.

هەر یانەیەكیش لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەر خاڵێك 900 هەزار یۆرۆی پێ دەدرێ، جگە لەوەش رەنگە داهاتی یانەیەك لەبەرامبەر بەشداریكردن و پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز بگات بە 292 ملیۆن یۆرۆ.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو پارانەی یانەكان لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەستیان دەكەوێت بەمشێوەی خوارەوە دیاری كراوە:-

-    كۆی گشتی پارەكان برێتییە لە 1.95 ملیار یۆرۆ.

-    هەر یانەیەكی بەشداربووی پاڵەوانیەتییەكە 15.25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێ.

-    بۆ هەر بردنەوە و سەركەوتنێك لە قۆناغی كۆمەڵەكان  2.7 ملیۆن یۆرۆ بە یانەكان دەدرێ.

-    بۆ هەر یەكسانبوونێك لە قۆناغی كۆمەڵەكان یانەكان 900 هەزار یۆرۆ وەدەگرن.

-    پاداشتی ئەو یانانەی دەگەنە قۆناغی 16ی خولەكە 9.5 ملیۆن یۆرۆیە.

-    پاداشتی ئەو یانانەی دەگەنە قۆناغی 8 برێتیە لە 10.5 ملیۆن یۆرۆ.

-    پاداشتی گەیشتن بە قۆناغی پێش كۆتایی 12 ملیۆن یۆرۆیە.

-    پاداشتی گەیشتن بە یاریی كۆتایی 15 ملیۆن یۆرۆیە.

-    پاداشتی پاڵەوانی خولەكە 19 ملیۆن یۆرۆیە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م