لەگەڵ ئەوەی تەمەنی لە پەنجا تێپەڕیوە، هێشتا یەكێكە لەو كەسە ورووژێنەر و كاریگەرانەی زۆرترین سێرچی بۆ دەكرێت لە ئینتەرنێتدا.
مۆنیكا بیلۆتچی "52 ساڵ" خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵی، كە بەهۆی جوانییەكەی و ڕووخسار و جەستە ورووژێنەرەكەیەوە، بەشێوەیەكی زۆر خێرا ناوی دەركرد، بەتایبەتی لە فیلمی Malènaدا، كە بە هۆی ئەو فیلمەوە بینەرێكی زۆری بۆ خۆی ڕاكێشا، ئێستە لەو تەمەنە گەورەیەشیدا، لە فیلمێكدا سەرنجی خەڵك دووبارە بۆ لای خۆی ڕادەكێشێتەوە.
بەهۆی نیشاندانی دیمەنی سەرجێییەكەی لە نوێترین فیلمیدا بەناوی Amazon drama Mozart in the Jungle، كە لە تەمەنی 52 ساڵیدایە و هێشتا هەر ورووژێنەرە، خەڵكێكی زۆر دووبارە سێرچ بۆ ناوی ئەو خانمە دەكەنەوە و سەرسامی خۆیان بەرامبەر پیرنەبوون و بەجوانی مانەوەی دەردەبڕن.
مۆنیكا یەكێكە لەو خانمە ئەكتەرە بەناوبانگانەی دنیا كە خاوەنی چەندان فیلمی بەهێزە و بەهۆی كەسایەتییە كاریگەرەكەیەوە، دووبارە سەرنجی خەڵكی بۆ خۆی ڕادەكێشێتەوە و دەبێتەوە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕە جیهانییەكان.
سەرچاوە: دەیلی مەیل