توێكڵی مۆز سیحری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانه‌

:: AM:11:09:18/09/2018 ‌
مۆز یەكێكە لە میوە بە سوودەكان هەر نەتیا تامێكی تایبەتی نییە، بەڵكوو پڕە لە ڤیتامین و كانزا كە گرنگن بۆ تەندروستی لەش، لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەی مۆز، بەهەمانشێوە توێكڵی مۆز چەندان سوودی هەیە و دەتوانرێت بۆ چەندان مەبەستی جیاواز بەكاربهێنرێت و یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیستڕۆل دەدات، چرچی كەم دەكاتەوە و وا دەكات باشتر بخەون، لێرەدا باس لە چۆنیەتیی بەكارهێنانی توێكڵی مۆز دەكەین لە گەڵ سوودەكانی.

چۆن توێكڵی مۆز سوود بە لەش دەگەیەنێت؟
باشترە توێكڵی مۆز راستەوخۆ بۆ پێست بەكاربهێنرێت، چونكە ڕێیەكی سەلامەت و تەندروستە و دەتوانرێت بەخاوی بخورێت یان دەتوانرێت بۆ ماوەی 10 خولەك بكوڵێنرێت و پاشان بخورێت، بەمشێوەیە ئاسانتر هەرس دەكرێت، یان لەگەڵ میوەی تر تێكەڵ بكرێت، ئەگەر نەتوانی توێكڵی مۆز بخۆیت ئەوا دەتوانیت بە كەوچكێك ڕیشاڵەكانی ناوەوەی توێكڵەكە لێ بكەیتەوە و بیخۆیت بەمشێوەیە هەموو سودەكانی بە لەش دەگات.

سوودەكانی بەكارهێنانی توێكڵی مۆز:
یەكەم: ئازاری گازی مێروو كەم دەكاتەوە، دەتوانرێت توێكڵی مۆز بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی خوراوی و ئازاری پێست، توێكڵی مۆز بخشێنە لەو شوێنەی كە مێرووەكەی بەركەوتوە لەماوەیەكی كەمدا خوراوی چارەسەر دەكات.

دووەم: ڕێ لە قەبزی دەگرێت، توێكڵی مۆز پڕە لە ڕیشاڵ و خۆراكێكی باشە بۆ كردنەدەرەوەی پاشەڕۆ و باشتركردنی هەرس، باشترە بەشی ناوەوەی توێكڵی مۆزەكە بخورێت، چونكە هەرسكردنی ئاسانترە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ.

سێیەم: بۆ سپیكردنەوەی ددان بەسوودە، توێكڵی مۆز توانای سپیكردنەوەی ددانی هەیە، بەشێوەیەكی ئاسایی  هەفتەی دووجار توێكڵی مۆز بخشێنە لە ددانەكانت  لە دوای چەند هەفتەیەك هەست بە سپیبونەوەی دەكەیت.

چوارەم: چرچی كەم دەكاتەوە، دژەئۆكسیدەكان لە مۆزدا سوودێكی زۆریان هەیە بۆ پێست، بەشێوەیەكی ئاسایی توێكڵی مۆز لە پێستی دەموچاوت بخشێنە و دوایی 30 خولەك ڕووخسارت بە ئاو بشۆ لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە گۆڕانكارییەكی زۆر دەكەیت.

پێنجەم: ئاستی كۆڵیستڕۆڵ كەم دەكاتەوە، ئەگەر هەست بە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ كرد لە لەشدا، ئەوە توێكڵی مۆز بكە بە خۆراكی رۆژانەت، توێژینەوەكان دووپات لەوە دەكەنەوە كە توێكڵی مۆز ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە، بەمەش ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە و ڕێ لە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و جەڵتە دەگرێت.




وشە - ئاوات ئازاد