باشترین ڕێ بۆ چارەسەركردنی كڕێشی سەر

:: AM:11:18:18/09/2018 ‌
توێكڵی سەر بەهۆی كەڕووێكەوە دروست دەبێت كە پێی دەوترێت مالاسەزیا كە لەسەر پێستی سەر گەشە دەكات، دوو جۆر كڕێشی سەر یان توێكڵی سەر هەیە، یەكەمیان بەهۆی زیاد بەرهەمهێنانی چەوری پێستی سەرەوە دروست دەبێت و دووەمیان بەهۆی وشكی پێستی سەرەوە دروست دەبێت. باشترین ڕێ بۆ چارەسەری گیراوەی سروشتییە و كە لە خوارەوە باسیان دەكەین. 

لێرەدا باس لە دوو ڕێی گرنگ دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەم جۆرە كەڕووە:
یەكەم: سركەی سێو، سركەی سێو لەگەڵ  ئاو چارەسەری كڕێشی سەر دەكات، پێستی سەر دەپارێزێت و ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت، ئەگەر بتەوێت چارەسەرێكی ئاسان و هەرزانت دەست بكەوێت ئەم رێیانە تاقی بكەوە.

چۆنیەتی بەكارهێنانی:
تێكەڵكردنی دوو كوپ سركەی سێو لەگەڵ دوو كوپ ئاو، پاشان بیكە بوتلێكی سپرای بەتاڵەوە و بەگیراوەكە هەموو پێستی سەرت تەڕ بكە لەگەڵ تاڵەكانی قژت، پاشان قژت بە كڵاوێكی پلاستیكی دابپۆشە بۆ ماوەی 15 خولەك یان سەعاتێك بەجێی بهێڵە بەپێی جۆری قژەكەت، دواتر بە شێوەیەكی ئاسایی قژت بشۆ بە شامپۆو نەرم كەرەوە.

دووەم: زەیتی گوێزهیند و ئاوی لیمۆ، پێستی سەر بە شێوەیەكی سروشتی ترشە، بۆیە بەكارهێنانی ئاوی لیمۆ زۆر پێویستە بۆ پاككردنەوەی پێستی سەر. ئەگەر لەگەڵ زەیتی گوێزهیند تێكەڵ بكرێت، ئەوا چارەسەرێكی نایابە بۆ ڕزگاربوون لە كڕێشی سەر.

پێكهاتەكان:
دوو كەوچك زەیتی گوێزهیند و كەوچكێك ئاوی لیمۆ، پاشان هەرووكی تێكەڵ بكە و بۆ پێستی سەرت بەكاری بهێنە، بۆ چەند خولەكێك پێستی سەرتی پێ بشێلە دواتر بە شامپۆ بیشۆ.



وشە - ئاوات ئازاد