خواردنی تووی فەرەنگی چیتان بەسەر دەهێنێت؟

:: AM:11:30:18/09/2018 ‌
شلیك یان تووی فەرەنگی یان فراوله‌ بە یەكێك لە میوە بە چێژەكان دادەنرێت بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.خواردنی ئەم میوەیە چەندان سوودی تەندروستی هەیە كە ئەمانەن:

یەكەم: یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوە خواردنی تووی فەرەنگی پێویستە، چونكە توانای توانەوەی چەوری لەشی هەیە بە رێژەی %24 كێشی لەش كەم دەكاتەوە و تایبەتمەندی دژەئۆكسیدی هەیە و لەیەك كوپ شیلیكدا تەنیا 54 كالۆری تێدایە و لەگەڵ بڕێكی زۆر ڕیشاڵ.

دووەم: تووی فەرەنگی باشە بۆ تەندروستی مێشك، توی فەرەنگی ئانتهۆسانینس تێدایە كە بەسوودە بۆ بەهێزكردنی مێشك و ڕێ لە نەخۆشی زەهایمەر دەگرێت.

سێیەم: تەندروشتی دڵ باشتر دەكات، فراولە بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە كە دڵ لە چەندان نەخۆشی دەپارێزێت و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ جەڵتەی دڵ بەرێژەی %32 كەم دەكاتەوە بەتایبەتی لە هەرزەكاران و رەگەزی مێدا، پێویستە هەفتانە ئەم میوەیە بخورێت بۆ ئەوەی بەشە خۆراكییەكانی بە لەش بگات.

چوارەم: چارەسەری پەستانی خوێن دەكات، تووی فەرەنگی باشە بۆ چارەسەركردنی بەرزی پەستانی خوێن و زیانەكانی سۆدیۆم لە لەشدا كەم دەكاتەوە، بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە، بەرزی پەستانی خوێن مەترسی هەیە بۆ سەر زۆر حاڵەتی تەندروستی لەش. وەكو نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە.

جیا لەوانە تووی فەرەنگی دەوڵەمەندە بە چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگ وەكو فۆلات، مەنگەنیز، مەگنیسیۆم، لەگەڵ ڤیتامین C كە بە شێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد