بۆ یه‌كه‌م جار له پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه، یه‌عقووب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه "جه‌له‌ولا" كه ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه، له‌مساڵدا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خرایه گرتووخانه‌وه و هه‌فته‌ی رابردوو ئازاد كرا. له‌م به‌دواداچوونه‌دا ئه‌و به‌رپرسه له‌سه‌ر گرتنه‌كه‌ی زانیاری ده‌خاته ڕوو.
یه‌عقووب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه پاش نزیكه‌ی سێ مانگ له گرتنی به‌هۆی سكاڵای كه‌سانێكی هۆزی كه‌ره‌وی، ده‌ركه‌وت بێ تاوان بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "هاووڵاتییان مافی خۆیانه سكاڵا بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر به‌رپرسێك، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت من بێ تاوانم و هیچ شتێكم له‌سه‌رم ساغ نه‌بووه‌وه كه هۆكار بم بۆی، چونكه سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌وه بوون كه رۆڵم هه‌بووه له رووخانی خانووی هاووڵاتییانی هۆزی كه‌ره‌وی".
تۆمه‌تباركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "له‌خوا به‌زیاد بێ تاوان ده‌رچووم". له كاتێكدایه له كاتی داگیركردنی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، ئه‌نوه‌ر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه بوو نه‌ك یه‌عقووب یوسف. بۆیه چاودێرانی ناوچه‌كه گرتنی یه‌عقووب له‌لایه‌ن میلیشیا و هێزه‌كانی عێراقه‌وه، به كرده‌یه‌ك لێك ده‌ده‌نه‌وه بۆ چاوترساندنی كوردی ناوچه‌كه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوكاری میلیشیاكانی شیعه‌ی ده‌كرد تا هاتنه ناوچه‌كه.
هۆزی كه‌ره‌وی، به‌شێكن له‌و عه‌ره‌بانه‌ی ته‌عریب كه به‌عسی رووخا‌و له هه‌شتاكان له جه‌وله‌ولا نیشته‌جێی كردن، ئه‌م هۆزه له‌گه‌ڵ هه‌ر گرووپێكدا یه‌ك ده‌گرن كه دژی كورد بێت، بۆیه هاوكاری تیرۆریستانیان كرد له گرتنی جه‌له‌ولا له 2015دا و به‌هۆیه‌وه كوردی ناوچه‌كه ئاواره بوون.
ئه‌گه‌رچی "وشه" وه‌ك یه‌كه‌م میدیا له زاری زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه به‌ڕێوه‌به‌ره گیراوه‌كه‌ی شاره‌دێی گوڵاڵه له گرتووخانه‌دا ئازار درابوو، به‌ڵام خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی "پێگه‌كه‌ی وه‌ك جاران به‌هێز نییه و پێشمه‌رگه و ئاسایش له ناوچه‌كه‌یدا نین" ئاماده نه‌بوو زانیاری له‌و رووه‌وه بدركێنێ. به‌ڵكو هه‌وڵی دا ره‌تی بكاته‌وه كه ئازار دراوه.
گرتنی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕیی شاره‌دێیه‌ك بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، كاتێكی زۆر گیرابوو و دواتر بێ تاوان ده‌رچوو، به‌ڵام یه‌عقووب یوسف كه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه‌یه، ده‌ڵێ "ئاسایییه و سكاڵا هه‌ر ده‌كرێت، با دره‌نگیش ئازاد بكرێی، گرنگ ئه‌وه‌یه رێز له یاسا بگیرێت و بیسه‌لمێنی كه رێزت له یاسا گرتووه و هیچت له‌سه‌ر نییه".
له‌باره‌ی كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی ناوه‌ند و پشتگوێخستنی گوڵاڵه له رووی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له گرتووخانه بووه، یه‌عقووب یوسف ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "پاش گه‌ڕانه‌وه‌م كرانه‌وه‌یه‌كی زۆرباش له نێوان ئێمه و رێكخراوه بیانییه‌كان له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی ناوه‌ند وه‌ك هه‌میشه ناوچه‌كه‌مانی پشتگوێ خستووه و ئاوڕمان لێ ناداته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئاخۆ چی ده‌كات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خۆی كه سێ مانگ بێ تاوان گیراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه گوتی، "به‌دواداچوون ناكه‌م له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك كه بوونه هۆی گرتن و سكاڵایان له دژم تۆمار كرد".
له ئایاری رابردوودا یه‌عقووب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه خانه‌قین، له‌سه‌ر سكاڵای هۆزی كه‌ره‌وی به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له رووخاندنی خانووه‌كانیان، له‌وكاته‌ی گوڵاڵه ئازاد كرا و ئه‌و هۆزه له‌گه‌ڵ داعش شاره‌دێكه‌یان چۆڵ كرد، گیرا و هه‌فته‌ی رابردوو ئازاد كرا.
ئه‌و رووداوانه‌ی كورد ده‌كه‌نه ئامانج له ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری ماده‌ی 140، به‌هۆی خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بوو كه ناوچه‌كه‌ی پێشكه‌ش به میلیشیاكان كرده‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تێیدا نه‌ما.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی