دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوای هاتنی كچه فهڵهستینییهكی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كچه‌كه هات و یه‌كه‌م كاریش كه كردی سه‌ردانیكردنی مه‌زاری نه‌مران بوو.
ماوه‌ی دوو مانگ بوو، كچێكی فه‌ڵه‌ستینی له ڕێگه‌ی په‌یامی ڤیدیۆییه‌وه، پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان ڕاگه‌یاند، دواتر هه‌وڵی سه‌ردانیكردنی ناوچه‌كه‌ی دا، تا له نزیكه‌وه چاوی به سه‌رۆك بارزانی بكه‌وێت.
دواجار سه‌رۆك بارزانی له ڕێگه‌ی كونسولگهی فه‌ڵه‌ستینه‌وه داوای هاتنی ئه‌و كچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مڕۆ گه‌یشته كوردستان، یه‌كه‌م كاریش كه كردی، سه‌ردانیكردنی مه‌زاری نه‌مران له ده‌ڤه‌ری بارزان بوو.
ئه‌و كچه فه‌ڵه‌ستینییه ناوی حه‌سنا عومه‌ره و ته‌مه‌نی 18 ساڵه، له شاری تۆلگرام ده‌ژی، له‌سه‌ر داوای بارزانی هاته هه‌رێمی كوردستان، له بواری میوزیك و گۆرانی به‌هره‌یه‌كی باشی هه‌یه، خولیایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ فێربوونی زمانی كوردی هه‌یه، هه‌ر بۆیه زۆر به باشی خۆی فێری زمانه‌كه كردووه و ده‌زانێت قسه‌ی پێ بكات و گۆرانی كوردیش بڵێته‌وه، جگه له زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیش به باشی ده‌زانێت.
وشه/ نه‌وزاد هلۆری