كۆمپانیای به‌ناوبانگی ڤۆكسواگن بڕیاریداوه له ماوه‌یه‌ی ساڵێك بۆ دوو ساڵی تردا نزیكه‌ی 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل دروست بكاته كه هه‌موویان له جۆری كارهباییبن كه ئه‌مه‌یش وه‌ك جه‌نگێك وایه له دژی كۆمپانیای تێسلا كه "یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست كرد".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن بڕیاریدا تا ساڵی 2022 زیاتر له 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و بیخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان له جۆری "ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی پشت چه‌ماوه‌یی، ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز، پاسی بچووك و پاسی گه‌وره" دروست ده‌كه‌ین كه كۆی گشتیان بگاته 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و خاوه‌ن والێتی به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی "هیتله‌ر" كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیابوو.