خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی به جلی كوردییه‌وه له به‌رنامه‌ی "شارا" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی چه‌ند دێرێكی له هۆنراوه‌كانى نزار قه‌بانی نووسیوه و هه‌ندێك له هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه كه شارا ده‌یه‌وێت ستایلی جلی كوردی بشێوێنێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانی له ده‌ست خۆی نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كانی كه جلی كوردییه و قایشێكی سه‌یری له كه‌مه‌رى به‌ستووه و زۆربه‌ی هه‌وادارانی ئه‌و قایشیه‌یان به قایشی جلی ئاهه‌نگی شه‌وانه ناوبردووه نه‌ك ستایلی جلی كوردی.
هه‌وادارێكی تریشی جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ گرتووه نووسیویه‌تی: "به‌هه‌موو ناشرینی و تێكدانی ستایلی كوردییه‌وه دواتر ده‌بێت به مۆدێل".
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایكبووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.