خانمه پێشكه‌شكار ئه‌ژین ئازاد له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی به شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا باس له میوانه‌كانی ده‌كات و چه‌ندان پرسیاری تایبه‌تیان ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه.
خانمه پێشكه‌شكار ئه‌ژین ئازاد، ئێسته له وه‌رزی نوێی "شۆ مه‌گه‌زین" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" پڕۆگرام پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره میوانداری ئاوازدارنه هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دینای گۆرانبیبێژ ده‌كات و ئه‌ژین ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان پرسیاری تایبه‌تیان ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن پێشكه‌شكار ئه‌ژین ئه‌وه‌یه كه زۆركات كۆمێنتی ناشرینی بۆ دێت ئه‌و بۆ وه‌ڵامیان ناداته‌وه و چی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه قسه‌ی نه‌شیاوی پێ ده‌ڵێن، دینا له قسه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌ڵكه‌وت وازمان لێ نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه هه‌رگیز وازی له‌و ناهێنین".
ئه‌مشه‌و سێشه‌م 18ی ئهیلوول، سه‌عات هه‌شتی ئێواره وه‌ك ئه‌ژین ئازاد ئاماژه‌ی پێی كردووه، ئه‌ڵقه‌ی نوێی "شۆ مه‌گه‌زین" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌ژین دوای ئه‌وه وازی له كه‌ناڵی خه‌ندان هێنا كه كه‌ناڵه‌كه سه‌رجه‌م به‌رنامه هه‌مه‌ره‌نگ و كولتوورییه‌كانی ڕاگرت هاوكات ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كاری مۆدێل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كرد.