سامان عومه‌ر گۆرانیبێژی كوردستان ماوه‌یه‌كه له دنیای هونه‌ر و كامێرای میدیاكان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر وێنه‌یه‌كی خۆی و گۆرانیبێژ "ئه‌یوب عه‌لی" دوای ساڵێك له دابڕان له یه‌كتر له هه‌ولێر یه‌كتر ده‌بیننه‌وه، ده‌بێته‌وه باسی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سامان عومه‌ر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری به تاسه‌وه وێنه نوێیه‌كه‌ی خۆی و "ئه‌یوب عه‌لی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌ركه‌وتووه له هوتێل چوار چرای شاری هه‌ولێر وێنه‌كه‌یان گرتووه.
هه‌وادارانی هیوای ته‌مه‌نێكی ته‌ندروست بۆ هه‌ردووكیان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێی له هه‌ردوو گۆرانی بێژده‌كه‌ن.
گۆرانبێژ سامان عومه‌ر له سلێمانی له‌دایكبووه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1993 كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه و دواتر له ساڵی 1994 پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپێكی فۆلكلۆری میوزیكی گرتووه و دواتر چه‌ندان كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه، سامان عومه‌ر له ساڵی 1996 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی (ماڵئاویی دڵ) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له حه‌وت تراك پێك هاتووه، ساڵی 2008 به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچی كرد و له وڵاتی فینله‌ندا گیرسایه‌وه، خاوه‌نی سێ منداڵه، تائێسته چوار ئه‌لبووم و دوو گۆرانی سینگڵی تۆمار كردووه.